هونهرمهند نازدار، نوێترین بەرهەمی بەناوی "هیشم سەرتەیە" بڵاوكردهوه
هونەرمەند، نازدار جزیری لە ستۆدیۆی راگرینەوە نوێترین بەرهەمی هونەری بەناوی "هیشم سەرتەیە" لە كەناڵی یوتیوب بڵاوكردەوە.
باوەر ئۆگور تێكستی گۆرانییەكە نوسیوە و ئاوازی بۆ داناوە، لەلایەن ئارتین كراون كاری ڤیدیۆ كلیپەكەی بۆ كراوە.
نازدار لە ساڵی 1987 لە ناوچەی جەزیری بۆتان لەدایکبوە لەتەمەنی شەش ساڵیەوە لەگەل بنەماڵەکەی لە وڵاتی ئەڵمانیا دەژی، لەگەڵ هونەرمەندی ناسراوی شاری دهۆک رابین هاوسەرگیری کردوە.