یەکێتی ئافرەتانی کوردستان: هاوكاربووین له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی چه‌ندین ئافره‌تی ئێزیدی بۆ ئامێزی خێزانه‌كانیان
یەکێتی
ئافرەتانی کوردستان، بەبۆنەی رۆژی جیهانی نەهێشتنی توندوتیژی سێكسی لە ململانێکاندا
په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه كه تیایدا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه‌جه‌نگ و ململانێكان
فاكته‌رن بۆ دروستبوونی توندوتیژی دژی ئافره‌تان ومنداڵان و، هۆكارێكه بۆ
قوربانیدانیان له‌ڕووی ده‌روونی و جه‌سته‌ییه‌وه. به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ئه‌و جۆره
توندوتیژییانه له‌كاتی جه‌نگ و ناخۆشیه‌كاندا له‌لایه‌ن ئافره‌تانه‌وه رووبه‌رووی
چه‌ندین حاڵه‌تی نه‌خوازراویان ده‌كات، بۆیه پاش ته‌واوبوونی جه‌نگه‌كانیش هێشتا
ئه‌و باره نه‌هه‌مواره ده‌روونیه كاریگه‌ری نه‌رێنی له‌سه‌ر زهنیه‌تی ئه‌وان به‌جده‌هێڵێت
و گه‌ڕانه‌وه‌یان بۆ دووباره ده‌ستپێكردنه‌وه‌ی ژیانێكی ئاسایی پێویستیان به
هاوكاری و پاڵپشتی هه‌یه. هه‌ر له‌به‌رئه‌وه‌ش بوو له‌لایه‌ن نه‌ته‌وه یه‌كگرتوه‌كانه‌وه
له‌رێكه‌وتی 19ی حوزه‌یرانی 2015 بڕیاری نه‌هێشتنی توندوتیژی سێكسی له شه‌ڕو
ململانێكدا به ئامانجی پاراستن و دووباره گه‌راندنه‌وه‌ی هیوایه‌ك بۆ ئه‌و ئافره‌تانه‌ی
توشی ئه‌و جۆره توندوتیژییانه بوون، ده‌ركرا.
هه‌روه‌ها تیشك ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی له هه‌رێمی كوردستان
ئه‌و كاره‌ساته‌ی له‌كاتی شه‌ڕی تیرۆریستانی داعش به‌سه‌ر ئێزیدی و پێكهاته‌كانی
دیكه‌دا هات، كاره‌ساتێكی مرۆیی بوو كه له‌مێژوودا وێنه‌ی وه‌ك ئه‌و كاره‌ساته
كه‌مه، قوربانیدانی ئه‌وان له‌پێناو پاراستنی شوناس و كیانی خۆیان بوو، به‌ڵام به
دڕندانه‌ترین شێوه هه‌وڵی جینۆساید‌كردن و له‌ناوبردنیان درا.
ئه‌و هه‌وڵانه‌ی بۆ قه‌ره‌بووكردنه‌وه‌ی لایه‌نی ده‌روونی
رزگاربوانی ده‌ستی داعش ده‌كرێن، جێگه‌ی ده‌ستخۆشیه و ده‌بێت به هه‌وڵی هه‌موو
لایه‌ك سه‌رله‌نوێ ژیانیان له زێدی خۆیان و له‌چوارچێوه‌ی پاراستنی سه‌قامگیری
ئاشتی و ئاسایشی ناوچه‌كه‌یان فه‌راهه‌م بكرێت و، رێگه‌نه‌درێت چیدیكه ئافره‌تان
و ژنانی كوردستان به‌تایبه‌ت ئافره‌تانی شنگال و ده‌شتی نه‌ینه‌وا ببنه قوربانی
عه‌قڵی توندره‌وی و وێرانكاری.
له ناو په‌یامه‌كه‌ی یه‌كێتی ئافره‌تاندا هاتووه كه یه‌كێتی
ئافره‌تانی كوردستان هه‌ر له سه‌ره‌تای دروستبوونی شه‌ڕی داعشه‌وه، هاوكاری
مرۆییمان به‌شێوازی جیاواز گه‌یاندۆته خوشك و برا ئێزیدیه‌كان به‌تایبه‌ت ئافره‌تان
چونكه ئه‌وان زیاتر پێویستان به‌هاوكاری مرۆیی هه‌بوو، هاوكات هاوكاربووین له‌گه‌ڕاندنه‌وه‌ی
چه‌ندین ئافره‌ت بۆ ئامێزی خێزانه‌كانیان و دوورخسته‌وه‌یان له‌و ژینگه ناله‌باره‌ی
پێشتر بۆیان دروستكرابوو.