بۆ یه‌كه‌مجار خولێكی شۆفێری بۆ ئافرەتانی خەلیفان کرایەوە
ڕۆژی یەکشەممە ٢٠٢١⁄٦⁄٢٠ ناوەندی خەلیفانی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بۆ یەکەمین جار خولێکی فێربونی شۆفێرییان بۆ ئافرەتانی خەلیفان
کردەوە.
سه‌باره‌ت به‌چۆنیه‌تی به‌ڕێوه‌چونی خوله‌كه نازه‌نین عه‌زیز به‌رپرسی ئه‌نجومه‌ن سۆرانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان بۆ هێلین
میدیا وتی: لەم خولەدا نزیکەی ٢٠ ئافرەت به‌شداری تێدا ده‌كه‌ن و له‌لایه‌ن ڕاھێنەران و شاره‌زایانی بواری شۆفێرییه‌وه
وانه‌كان ده‌وترێنه‌وه. هه‌روه‌ها ئامانجمان لە کردنەوەی خولەکە بۆ زیاتر گرنگیدان
و بەرەپێشبردنی تواناکانی ئافرەتانه لە بواره جیاجیاکان،تایبەت لەبواری شۆفێری کە
بتوانن پشت بەخۆیان ببەستن و متمانەیان به تواناكانی خۆیان هه‌بێت.
جێگه‌ی ئاماژه پێكردنه ئه‌م خولە بۆ ماوەی ٢دوو
ھەفتە بەردەوام دەبێت و دواتر بە ھاوکاری بەڕێوەبەرایەتی ھاتوچۆی سۆران مۆڵەتی شۆفێریان
پێده‌درێت.