تایبەتمەندییەکانی ئافرەتی بەهێز

پەروەردە و پێگەیاندن
02/07/2021

پێنچ هۆکاری سه‌ره‌كی هه‌یه‌ بۆ بینادنانی كه‌سێتی ئافره‌تێك كه‌ خاوه‌ن پاوه‌ر وكاریگه‌ر له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌ ده‌ربكه‌وێت، ئه‌مانه‌ی خواره‌وه‌ تایبه‌تمه‌ندییه‌كانن:

- رێز لە خۆی و بەرامبەرکەی دەگرێت
ئافرەتی بە هێز، ئەوەندە رێز لە خۆی دەگرێت تاکو کەسی بەرامبەر نەتوانێت هەوڵی بێ رێزیکردنی بدات، وە دەزانێت کە هەمووان مافی قسەکردن و گوێگرتنیان هەیە و چاوەڕێیشە کە خەڵکیش بەم مافە رێزی بگرن، کاتێکیش خەڵکیش بەو شێوەیەی کە پێخۆشە لەگەڵی هەڵسوکەوت ناکەن، بە سادەیی و میهرەبانی دژەکردەوەی دەبێت.  

- سەربەخۆیی
ئافرەتی بەهێز بۆ دەرچوون لە کێشەکانی ژیان، پێویستی بە هیچ کەسێک نیە. ئەو ستانداردی خۆی هەیە. کاتێک دەبینێت ئامانجە بچووکەکانی بە ئەنجام دەگات، بە شوێن ئامانجی دواتری دەکەوێ، لەبەر ئەوەی نایەوێت هیچ خەمێک لە ژیانیدا هەبێت. هەندێکجار ئەم تایبەتمەندییە کێشەی بۆ دروست دەکات، بەڵام پێی باشە خۆی کێشەکانی چارەسەر بکات.

- دەزانێت چۆن هەستەکانی کۆنترۆڵ بکات
ئافرەتی بەهێز، بەسەر هەستەکانی خۆیدا زاڵە و رێگە  نادات کەس بەسەری دا زاڵ بێت، وە هەستەکانی بەردەوام لە گۆڕانن، لە هەستەکانی خۆی تێدەگات،  بەڵام پەراوێزی دەخات و دواتر لە رێگە دروستەکەی بەردەوام دەبێ.

- مەترسی قبوڵ دەکات
ئافرەتی بەهێز، بۆ گەشەکردن و فێربوون، مەترسی قبوڵ دەکات بۆ ئەوەی پێشبکەوێت و کەموکوڕییەکانی هەڵبسەنگێنێت! ئافرەتی بەهێز دەزانێت ئەگەر کەموکوڕییە فیکرییەکانی لەخۆی دووربخاتەوە بڕینی سنوورەکان و گەیشتن بە لووتکە بڕیارێکی ئاسانە.

- هەوڵدەدات بە ئەرێنی بمێنێتەوە
ئەرێنی بینین زاڵە بەسەر بیرکردنەوەکانیدا و دەزانێت بە چاوی نەرێنییەوە ناتوانرێ ژیانێکی ئاسودە بباتە پێش، وە دەزانێ کە ڕوانینی ئەرێنیانە دەتوانێ ژیانی مرۆڤەکان بگۆڕێت و لە قوڵایی بێهیواییەوە بیگەینێتە لوتکەی خۆشی و بەهیوابوون، لەسەر ئەم بنەمایە ئەو نەک لەسەر کێشەکان بەڵکو لەسەر رێگا چارەکان تەرکیز دەکات.

رێژین سیامند

Designed and developed by AVESTA GROUP