هونەرمەندێکی ئافرەت بۆ یەکەم جار کلیپێکی نوێی بڵاودەکاتەوە.

هونەر
08/07/2021

هونەرمەند "رۆزیتا" بۆ یەکەم جار دەردەکەوێت و کلیپێکی نوێی بەناوی (ئەم شارە) لەگەڵ هونەرمەند "ئاریاس" بڵاودەکاتەوە.

"رۆزیتا" لەتۆڕی کۆمەڵایەتی "Instagram"بڵاوی کردەوە کەوا گرێبەستێکی (۳) سێ ساڵی لەگەڵ ڕیکۆرد لەیبڵ "ئاری جوول" واژۆ کرد.   ئەوهونەرمەندە ئافرەتە باسی لەوەش کرد، کە ڕیکۆرد لەیبڵ گشت بەرهەم و کار و چاڵاکیە هونەریەکانی دەگرێتە ئەستۆ، هەروەها هەموو بەرهەمەکانیشی لە ئاواز و تێکستی "ئاریاس جاڤان" و "ئەرێنج" و دابەشکردنی "سوهراب ڕوزگەرد" دەبن.


رێژین سیامند، هه‌ولێر

Designed and developed by AVESTA GROUP