سوود و زیانەکانی سەیرکردنی ته‌له‌فزیۆن

پەروەردەی خێزان
11/07/2021


ته‌له‌فزیۆن دەکرێ ئامڕازێکی سەرسامکەر بێت یاخود گەورەیەکی سامناک بەپێی ئەوەی سەیری چی دەکەین و وە چۆن سەیری دەکەین.....ڕاستییەک هەیە ئەویش ئەوەیە کە هەموو ڕۆژێک چەندەها هەل هەیە بۆ ئەزموونی تازەو بەرەنگارییەکان و یادەوەری تازە، وە بەسەربردنی هەموو ڕۆژەکەیان ئێوارەکە لەبەردەم شاشەیەکی ڕووناک تەنها لەدەستدانی هەلەکانە و بەفیڕۆدانی ژیانە.
هیچ هەڵەیەک نییە لە سەیرکردنی  تەلەفزیۆن، ئەمە پەستان و گرژی کەمکردنەوەیە، بەڵام زۆربەی کات زیادەڕەوی ئەکەین لە بەکارهێنانی تیڤی کە ئەمڕۆ پێی ئەڵێن فكر ڕۆیشتن. زۆربەی خەڵک هەموو ڕۆژێک فكریان دەڕوا بۆ ماوەی 5 بۆ 7 کاتژمێر  بە پێی ئەوەی بەرنامە تایبەتییەکان هەن یا نا.  کەواتە بۆئەوەی باشتر لە زیانەکانی سەیرکردنی ته‌له‌فزیۆن تێبگەین با باسی هەندێ بارودۆخ بکەین کە سەیرکردنی ته‌له‌فزیۆن زیانبەخش دەبێت بۆ تەندروستی جەستەی و عەقڵی، یەکەم تیڤی دەتوانێت کاتە بەنرخەکانت لەگەڵ کەسانی تردا لێبەرێت.
 بۆ زۆر خێزان سەیرکردنی تیڤی چالاکی سەرەکی خێزانەکەیە کێشەکە ئەوەیە ئەمە لە ڕاستیدا چالاکییەکی خێزانی نییە چونکە کەس پەیوەندی و قسە ناکا لەگەڵ ئەوانی تر کەسیان لەیەک نزیک نابنەوە یان شتێک بکەن بەیەکەوە، سەیرکردنی تیڤی چالاکییەکی تاک کەسییە جگە لەوەی کە کێت لەگەڵە، بەشێوەیەکی سەرەکی تەنها خۆت و ته‌له‌فزیۆنه‌كه‌ی ئه‌گەر بەتەنها چالاکیت لەگەڵ خێزانەکەت سەیرکردنی تیڤی بێ ئەوا بەداخەوە لەیەک نزیکبوونەوە و یادگاری درووست نابن بەیه‌کەوە وە چارەسەری ئەوە ماوە تێکەڵییە بۆنمونە بچیت بۆ شاخەوانی یان گەشتێك یان پیاسەیەک لەگەڵ ئەندامانی خێزانەکەت بەیەکەوە ئێوارە خوانێک درووست بکەن یان یارییەک بکەن بەم شێوەیە دەتوانی چالاکییە خۆشەکان لەگەڵ خێزانەکەت بکەیتە بێکۆتا، بێگومان دەبێ سنوردار بکرێ سەیرکردنی تیڤی چونکە تیڤی ڕێگرت دەبێ لە گەشتن بە ئامانجەکەت چونکە سەرقاڵکەرێکی فریودەرە وە بە ئاسانی دەتوانێ چەندین کاتژمێرت لێبەرێت پێش ئەوەی بەخۆت بزانیت، ئەوەی کە بەتەمای ماوەیەکی کورت بێ لەپڕ دەبێتە ڕۆژێک یان ئێوارەیەکی تەواو کە لەبەردەم تیڤی بەسەرت بردووە کەواتە پێویستە سنورێک دانێین بۆ سەیرکردنی وە پابەند بین پێوەی، کاتێ گەشتی بە سنورەکە کاتەکەی ترت  دانێ بۆ دواکەوتنی ئەو ئامانجەی دەتەوێ پێی بگەی  لە کۆتاییا ئەو کاتژمێرانەی لە دواکەوتنی ئامانجەکەتا ڕۆشتوون زۆر بە قازانجتر دەبن لەوانەی بەدیار تیڤییەوە ڕۆشتوون.
تیڤی دەکرێ ببێتە زیان بۆ تەندروستیت لە چەند لێکۆڵینەوەیەک دەرکەوتووە کە کاریگەری خراپی بۆ تەندرووستی هەیە  وەک؛ زۆر سەیرکردنی تیڤی پەیوەندیدارە بە قەڵەوبوون، چاو کزی ، توڕەی ، کێشە لە خەوتن، ناتەواوی لە ئاخاوتن لە مناڵاندا، وە تەنانەت مردنی پێشوەختە ، هۆکاری ئەوەی تیڤی زۆر مەترسی هەیە ئەوەیە ئەو کاتەی کە پێویستە ڕاهێنان و چالاکی فیزیکی ئەنجام بەیت بە دانیشتن لەبەردەرم تیڤی بەسەری دەبەیت ، کەواتە پێویستە هاوسەنگی ڕابگریت لە نێوان تیڤی و ڕاهێناندا.

ته‌رزه‌ عه‌بدول

Designed and developed by AVESTA GROUP