راهێنانی فكری، یارمەتیدەره بۆ ئەوەی تێڕوانینیت بۆ ژیان بگۆڕێت
بەشی "رێنمایی هاوسەرگیری" لە پەیمانگای"ئامێزی خێزان" بۆ پرسە كۆمەڵایەتییەكان بە هاوكاری
یەكێتی ئافرەتامی كوردستان خولی " راهێنانی
فكری بە مەبەستی پەروەردە كردنی خۆت"بۆ ژمارەیەك گەنج كردەوە كە سێ رۆژی خایاند.
بۆ زیاتر ئاشنابوون بە هۆكار و ئامانجی ئەو خولە " نەسرین حەسەن" بەرێوەبەری
بەشی " رێنمایی هاوسەرگیری لە پەیمانگای ئامێزی خێزان" و هەروەها راهێنەری
ئەو خولە بەمشێوەیە بۆمان دووا: خولی "راهێنانی فكری بە مەبەستی پەروەردەكردنی
خۆت" یەكێكە لە پرۆژەكانی " بەشی رێنمایی هاوسەرگیری" كە سێ بابەتی گرنگ لە خۆ دەگرێت: هونەری خۆناسین،
دەستنیشانكردنی خاڵە لاواز و بەهێزەكانی خۆت، بەرزبوونەوەی هەستی بڕوا و متمانە بە
خۆت، كە ئەمەش پێویستی بە چەندین راهێنان هەیە. ئامانج لەو پرۆژەیە یارمەتیدانی تاكە
بۆ ئەوەی بتوانی خۆی و ئەو توانا شاراوە كە
لە ناخیدایە بیدۆزێتەوە و بە متمانەیەكی زۆرە بۆ گەیشتن بە ئامانجەكانی هەوڵ بدات ،
هەروەها دەرفەتێكە بۆ گوێگرتن ، بۆ قسە كردن لە بارەی ئەو ئارێشانەی كە لە ناخی
تاكەكاندا هەیە و دەبێتە یارمەتیدەێك بۆ ئەوەی تێروانینی بۆ ژیان بگۆڕێت، باشتر بڕیار
بدات و رێگە چارەی گونجاو بۆ كێشەكانی ژیانی بدۆزێتەوە لە هەموو بوارەكانی ژیانیدا بە تایبەتی لە پرۆسەی هاوسەرگیریدا ، بۆیە تاك
پێویستە لە خۆیەوە دەست پێبكات.
لە بارەی چۆنیەتی
بەرێوەچوونی ئەو خولە و هەروەها مەرجی بەشداربوون لەو خولە "نەسرین حەسەن"
ئاماژهی پێدا كه ئەو پرۆژەیە زیاتر بۆ گەنجانە بۆ هەردوو رەگەز(كچ و كوڕ) و بێ بەرامبەرە،
لە دوای خولەكە "بڕوانامەی بەشداربووی خول" پێیاندەبەخشرێت، ژمارەی بەشدار
بوو 10-15 كەسە، بۆ ئەوەی بەشدار بوو بتوانێت باشتر گفتوگۆ بكات و راهێنان بكات، ئەو
پرۆسەیە یەك مانگ دەخایەتێت لەو ماوەیەدا رۆژێكیش تەرخان دەكرێت بۆ راهێنان لە سەر
توانای بەرێوەبردنی تاكەكەسی كە پەیوەندی بە ژیانی رۆژانە و رێكخستنی كاروباری هەیە
و لە دوای یەك مانگ جارێكی ترهەڵسەنگاندن بۆ بەشدار بوو دەكرێت كە تاچەند گۆڕانكاری
لە ژیانیدا دروست بووە.
سەبارەت بە كاریگەری
ئەو خولە لە سەر بەشداربوو "غەمگین خالید اسماعیل "دەرچووی بەشی كولێژی بنیات
بەشی زانستە گشتییەكان بەو جۆرە قسەی بۆ كردین: دەستخۆش بۆ مامۆستا نەسرین و سوپاس بۆ دیاریكردنی ئەو تەوەرە بەسوود و پێویستە،
تەواو سوودم لێ بینی، زیاتر خۆم و هەستەكانم ناسی، توانیم خاڵە بەهێز و لاوازكانی
خۆم دیاری بكەم ، بۆ باشتركردنی ژیان و تەندروستیمان پێویستە فێری هونەری رفتاركردن
بین لەگەڵ ناخمان و لەوە گرنگتر خۆمان قەبوول بێت بە هەموو ئەو تایبەتمەندیەی لە خۆماندا
هەیە ، فێر بووین لەگەڵ خاڵە لاوازەكانمان شەڕ نەكەین، را نەكەین، بەڵكو قەبوڵی بكەین
و چارەسەری بكەین و سوپاس بۆ مامۆستا نەسرین كە وەك هاوڕێ و خوشكێك بووین نەك وە كو
مامۆستا، هیوای سەركەوتن و بەردەوامی بۆ دەخوازم.
هەروەها "سازان ئهسوهد" دەرچووی كۆلیژی پەروەردە بەشی رێنمایی
پەروەردەی دەروونی كە یەكێكی تر لە بەشداربووان بوو لە بارەی خولەكە وتی: من سەرەتا
پێش بەشداریكردنم لە خولی " راهێنانی فكری بە مەبەستی پەروەردەكردنی خۆت"
متمانەم بە خۆم ئەوەندە زۆر نەبوو وەك ئەوەی لە دوای تەواوكردنی خولەكە كە خولێكی زۆر
باش بوو و لە لایەن مامۆستایەكی زۆر باش و زیرەك وتراوە ، هەستم كرد زۆر باشترم و سوودم
لێ بینی كە بوو بە هۆی ئەوەی كە هەوڵبدەم زیاتر
ئاشنای خۆم و جیهانی دەرەوە بم.
هێلین میدیا