خهڵاتی رێزلێنان بهخشرایه ئافرهتانی بههرهمهندی سۆران
لەژیر چاودێری دکتۆرە ڤیان سلێمان سکرتێری یهكێتی ئافرهتان کوردستان خەڵاتی رێزلێنان درایە ٧٥ئافرەتی سۆران.
بەهرەکان هەرچیهك بن گەر خودی مڕۆڤەک خاوەنی بێت
جێی ستایشە بۆ کۆمهڵگهكهی جا چ ڕەگەزێک بێت.بۆ یەکەمجار لە قەزای سۆران ئەو ئافرهتانهی
بەهرەمەندن لە بوارەکانی جیاجیا وەک وێنەکیشان و درومان، هونهرمهند، موزیکژەن و
شاعیر، و دروستکردنی کەلوپەلی ناوماڵ بە مادە کیمیاکان و ێکسواراتی کوردەواری، لەم
چالاکیە کە ئەنجومەنی سۆران خاوەنی ئەم بیروکەی بۆ ئافرەتانی شارەکهی لە مەراسیمێکی
شایستهدا لە پارکی گۆلان کۆکردە و بەهرەکانیان نمایشکراو دواتر خەڵاتی رێزلێنانیان
پێبەخشرا لە لایهن کەسایەتی حزبی و حکومیەکانی دەڤەرەکە.
نازەنین عهزیز بەرپرسی ئەنجومەنی سۆران دەڵێتك بۆ
زیاتر گرنگیدان بە بەھرەو توانای ئافرەتان و ھاندانیان لە بەرەو پێ بردنی تواناکانیان
کە ببێتە نەریتێک شانازی بە تواناو لێھاتویی خۆیان بکەن وەک رێکخراوەک لە داکوکی ئافرەتان و پێشاندانی
بەهرهیان پێمان باش بۆ خەڵاتی ڕێزلێنانی بە ٧٥ئافرەتی بەھرەمەند ببەخشین، جێی خۆشحاڵی
بو لەشارەکانی تری ھەرێمی کوردستانیش بەشدار ببون بەھرە و بەھرەمەندی خۆیان ،هەروهها
لە هەموو دونیا گرنگی تایبەتی بە تاکەکانی بەهرەمەند دەدرێ، ئێمەش وەک ڕێزێک بۆ ھەوڵ
و ماندوبون و توانایان بە پێویستان زانی ڕێز لە کۆمەڵە ئافرەتێکی بیر ڕەنگین و دەست
رەنگین بنێین.
خەڵات زرار کازم شاعیری دیاری دەڤەری سۆران لە پرسیارێکی
هێلین میدیا دەڵێت: وەکو کچێک ، کچ بەو واتایە نا کە لە کۆمەڵگه ی پیاو سالاری هەیە ئەم چاڵاکییە دانپێدانانێک بوو بۆ ئەوەی بیسەلمێنێ
کە ئێمەش هەین و دانەبڕاوین لە کۆمەڵگا و بوون ،
جگە لەو ڕێزلێنان و دەرخستنی توانا و بەهرەی ئافرەتان
دەبێ دیوێکی تری ئەم چالاکیە بوو، کە ڕەنگە زۆرێک لەو ئافرەتانە ڕووبەڕووی
چەندین ئاستەنگ بووبنەوە و بە زەحمەت بۆیان ڕەخسابێ ئامادەبن، وەک دەزانین لە کۆمەڵگهی
پیاوسالاری ئافرەت پێگە و سەروەری تا ڕادەیەک بە شایەن نابینرێت و هەمیشە نکۆڵی دەکرێ
لە بوونی وەک ئافرەت ، بەڵکو بۆی هەیە بێ دەنگ بکرێ و تەنها خزمەتی ماڵ بکات ، وەلێ
ئەم چاڵاکیە دەرخەری ڕۆڵی ئافرەت بوو لەهەموو
ڕووێکەوە ، ئافرەت تەنها جەستە نییە ، بیرو هزرە ، هونەرە ، ژەنیارە ، شاعیرە ، فۆتۆگرافەرە،
دیزاینەرە ....هتد لە هەمووی گرنگتر ئافرەت دەیەوێ ببێتە بڕیاردەر و سەرکردە و سیاسی
، کە ئەمە هاوکێشەکە بەتەواوی دەگۆڕێ ، ئامەدەگی ئافرەت مانای بوونی ئیرادە و بوێری و خواستی خۆبەڕێوەبەریە
، دوپاتکردنەوەی ئازادی هزر و ڕادەربڕینە ، خۆی من ئەمە وەک شۆڕشێکی زیندوو دەبینم
.
ئەوەی دڵخۆشی کردم پاڵپشتی ئافرەت بوو بۆ ئافرەتانی
بەهرەمەند ، چونکە لە هەموو کات زیاتر پێویستە
ئێمە لە پشتی یەکتر بین ڕەگەزی بەرامبەر ڕاستە تەواوکەرە ، بەڵام بوونی پاڵپشتێک لە
هەمان ڕەگەز نیشانەی پێشکەوتن و گۆڕانی بیرکردنەوەیە ، زۆر گرنگە لەوە بگەین بە شکاندن
و دژایەتیکردنی یەکتر سەرکەوتن بەدەست نایەت ، بەڵکو هاوکاری و پشتیوانی جا لە ڕووی ماددی و مەعنەوی هۆکاری بنچینەی سەرکەوتنی ئەم شۆڕشەیە ، کە بڵێین بەڵێ ئافرەت دەتوانێ بڕیار بدات ، ئیتر دەبێ گوێی لێ بگیرێ ، ئافرەت
بۆ ئەوە نییە لە نێوان چوار دیوار بێت ، تەنها وەک ئامێرێک بۆ ماڵداری ببینرێ یاخود جەستە ، بەڵکو
دەتوانرێ سود لە توانا و ئەزموون و بەهرەکانی وەربگیرێ بۆ کۆمەڵگایەکی پێشکەوتوو ، شارستانیەتێکی نمونەیی.
پەری نجیـــم