رۆڵ و گرنگی ماددەی ئاسن بۆ جەستەی مرۆڤ

تەندروستی
17/07/2021

ئاسن بە ماددەیەکی زۆرگرنگ دادەنرێت لە لەشی مرۆڤدا، ڕۆڵێکی کارا دەگێڕێت  لە وەرگرتنی ئۆکسجین و گەیاندنی بەخانەکانی لەش، هەر خواردنێک کە مرۆڤ دەیخوات دەیگۆڕێت بۆ ووزە .
ئاسن لە لەشدا لەڕێگەی ئەو خواردنانەوە دەستەبەر دەبێت کە ڕۆژانە هەر یەکێک لە ئێمە دەیخۆین ،دابەزینی ئاستی پێویستی ئاسن لەجەستەدا کەبەبڕی (٤-٥) گرام مەزندە دەکرێت، بە کەمبوونی ئاسن کۆمەڵێك کێشەی تەندروستی گەورەی لێدەکەوێتەوە، لە پێداویستی مرۆفەکان بەئاسن بەپێ رەگەز،تەمەن وقۆناغەکانی ژیان دەگۆرێت.
ئافره‌تی دووگیان(٢٥) ملیگرام، بەگشتی ئافره‌تان بەهۆی لەدەستدانی برێک خوێن لەسوری مانگانەدا زیاتر دووچاری کەم خوێنی و بەهۆیەوە کەمبوونەوەی ئاسن لەجەستەدا دەبنەوە.
بەوپێیەی هیمۆگڵۆبینی خۆێن رێژەیی لەسەدا٦٠ی تێکرای ئاسنی لەشی پێکدەهێنێت، هەر کەمبوونەوەیەک یان لەدەستدانی خوێن، کەمبونەوەی ئاسن لە جەستەدا کۆمەلێ کێشە و گرفت و لا سەنگی بۆ مرۆڤ دروست دەکات.

نیشانەکانی کەمی ئاسن لە جەستەدا:
١-ساردی وسربوونی دەست وپێیەکان.
٢-هەڵوەرینی قژ نزیکەی (١٠٠)تاڵ لەرۆژێکدا بەهۆی نەگەیشتنی ئۆکسجین بەخانەکانی بێخی سەر.
٣-زەرد هەڵگەرانی پێست وتەنگە نەفەسی وشەکەتی.
٤-خێرابوونی لێدانی دڵ بەهۆی کەمی هیمۆگڵۆبین دەبێتە هۆی نایەکسانی لێدانی دڵ .


سەرچاوەی دروست بوونی ماددەی ئاسن و ئەوخواردنانەی کەبرێکی باش ماددەی ئاسنیان تیایە:
- گۆشتی سوور،ماسی،پاقلەمەنیەکان،سەوزە گەڵاپان وەک سپێناغ.
- میووەی وشککراوە وەک مێوژ و قەیسی
- دانەوێڵە،نیسک برۆکلی، برنجی قاوەیی ،برنجی سپی ، .......

لەشی مرۆڤ ڕۆژانە بڕی چەند ئاسنی پێویستە ڕێژەکەی بەشێوەیەکی ئاسایی چۆنە لە  جەستەدا بۆ هەردوو ڕەگەز :
- ئافرەت (١٥)میلیگرام -پیــاو (١٠)میلیگرام


  ئیمان عبدالخالق، قه‌ره‌چوغ 

Designed and developed by AVESTA GROUP