دكتۆر سۆران صابر : شیردانی سروشتی ده‌بێتە هۆی دروستبوونی پەیوه‌ندیەکی پته‌و لە نێوان دایک و منداڵ
هه‌ڵمه‌تی هۆشیاركردنه‌وه و سود و گرنگی شیرپێدانی سروشتی
یه‌كێكه له‌و هه‌ڵمه‌ته جیهانییه‌ی كه ساڵانه له‌رێگه‌ی جیاوازه‌وه ئه‌نجام ده‌درێت
به‌ئامانجی بیرخستنه‌وه و هۆشیاركردنه‌وه‌ی دایكان له‌سودی شیری دایك بۆ كۆرپه‌كانیان،
له‌م روانگه‌وه دكتۆر سۆران صابر عوسمان پزیشكی پسپۆڕی نه‌خۆشییه‌كانی منداڵان
تیشك ده‌خاته سه‌ر گرنگی شیری دایك و ئه‌و رێگه‌یانه‌ی ده‌بنه سه‌رچاوه‌ی
زیادبوونی شیری دایك.
هەفتەی شیرپێدانی سروشتی
هەمو ساڵێک ١ تا ٧ ى مانگى هەشت بە هەفتەی شیرپێدانی سروستی
ده‌ستنیشان کراوە، کە ساڵانە بۆماوه‌ی هەفتەیەک رێکخراوی تەندروستی جیهانی و چەند
رێکخراوێکی تر پێی هەڵده‌ستن و لە زۆربەی وڵاتان چالاکی و کۆڕ و کۆبوونەوه‌ی بۆ
ئەنجام ده‌درێت بۆ هاندانی دایکان لەسەر شیرپێدانی سروشتی و پێدانی زانیاری لەو
باره‌وه، چونکە شیرپێدانی سروشتی سودی زۆر زۆره و منداڵ ده‌پارێزی لە هەندێ
نەخۆشی کوشنده‌ی وەکو هەوکردنی سییەکان و سکچون کە ساڵانە چەندان منداڵ بەهۆیەوه
گیان لە ده‌ست دەدەن ئەمە سەرەڕای ئەوەی کە شیری دایك خۆراکی تەواو بۆ منداڵ دابین
دەکات یارمەتی گەشە و تەندروستی منداڵ دەدات.
هه‌روه‌ها دكتۆر سۆران ئاماژه به رێگاكانی زیادبوونی شیری
دایك ده‌كات و ده‌ڵێت:
یەکەم: خواردنی باش و هەمەجۆر لەو خواردنانەش
١.شلەمەنیەکی زۆر بخواتەوه لە ئاو و شیر و
شەربەتی سروشتی.
٢.سەوزه‌کان بەتایبەتی سپێناخ
٣.میوه جیاوازه‌کان بەتایبەتی گێزه‌ر و پرتەقاڵ
و قەیسی.
٤.دانەوێڵه‌کان بەتایبەتی کونجی و ساوه‌ر و جۆ.
٥.پاقڵەمەنیەکان و گوێز و باوی.
٦.خواردنی ئاژه‌ڵی و ده‌ریایی وه‌ک هێلکە و گۆشت
و ماسی سەلەمون.
دووه‌م: پشووی جەستە و ده‌روون، واتە دایکەکە ده‌بێت هەم
لەڕووی جەستەیی، وه لە ڕووی ده‌روونیەوه هیلاک و ماندوو نەبێت.
سێیەم: پێویستە دایکەکە زوو زوو شیر بدات بە منداڵه‌کەی و
تەنها شیری خۆی بدات و شەو و ڕۆژ بەڕێکی بیداتێ.
دكتۆر سۆران باس له سوده‌کانی شیردانی سروشتی بۆ دایك ده‌كات و ده‌ڵێت:
١.شیردانی سروشتی ده‌بێتە هۆی دروستبوونی پەیوه‌ندیەکی
توندوتۆڵ لە نێوان دایک و منداڵەکە، بەمەش دایک نزیکتر لەمنداڵەکەی و زووتر هەست
بە کێشە و گرفتەکانی دەکات و هەردووکیان زیاتر هەست بەئارامی و خۆشی ده‌کەن، وه
هێزی باوه‌ڕ بەخۆبوونی دایکەکە زیاد دەه‌کات.
٢.شیردانی سروشتی ده‌بێتە هۆی کەمبوونەوه‌ی ڕێژه‌ی
حاڵەتی خەمۆکی دوای لە دایکبون و ده‌یپارێزێت لە توشبون بە نەخۆشی ده‌روونی.
٣.خوێنبەربوونی دوای منداڵبون کەمتره و زووتر ده‌وه‌ستێت
لەو دایکانەی شیری خۆیان ده‌ده‌ن بە منداڵەکانیان بەهۆی کاریگەری هۆڕمۆنەکان.
٤.منداڵدانی دایک بە ماوه‌یەکی زووتر ده‌گەڕێتەوه
قەباره‌ی پێش سکپڕی بەهۆی ده‌ردانی کۆمەڵێک هۆڕمۆن لە کاتی پێدانی شیری خۆی.
٥.بۆ دابەزاندنی کێشی لەش سودی هەیە، چونکە دایکەکە
لە کاتی پێدانی شیری خۆی وزه‌کی زۆر ده‌بەخشێتە منداڵەکەی بەمەش ئەو کێشە زۆره‌ی
لە ده‌ست ده‌دات کە لە کاتی سکپڕی زیادی کردبوو.
٦.ده‌توانرێ وه‌کو هۆکارێک بۆ ڕێگری‌کردن لە سکپڕی
سودی هەبێت لە شەش مانگی یەکەمی دوای منداڵبون چونکە لەو ماوه‌یەدا دایک بێ نوێژی
نابێت ئەگەر تەنها شیری خۆی بدات بە منداڵ.
٧.شیرپێدانی سروشتی ڕێژه‌ی توشبوون بەشێرپەنجەی
مەمک و هێلکەدانەکان کەم ده‌كاته‌وه.
له‌ڕووی گرنگی و سودی شیری دایك بۆ منداڵ، دكتۆر سۆران تیشك
ده‌خاته سه‌ر ئه‌وه‌ی كه:
١. شیری دایک خواردنێکی تەواو و بێ كه‌موكوڕیه رێژه‌ی هەمو
مادده سود بەخشەکانی لە پرۆتین و گلوکۆزو چەوری و ڤیتامین و کانزاکانی بە رێژه‌ی
هاوسەنگ تێدایە کە بۆ گەشەی مندال پێویستە لە مانگەکانی سەرەتای تەمەنی.
2. هەرسکردن و مژینی شیری دایک له ڕیخۆڵەکانەوه ئاسانتره بە
بەراورد لەگەڵ شیری قوت‌و.
٣. شیری دایک توانای خۆ گونجاندنی هه‌یه‌لەگەڵ بارودۆخەکان و
تام و بۆنیشی دەگۆڕێ بە گوێرەی خواردنی دایکەکە.
٤. بەرگری منداڵ بەهێز دەکات بە هۆی بونی بڕێکی زۆر لە دژە
تەنەکان و خڕۆکە سپیەکانی خوێن و بەکتریای سود بەخش کە لە شیری قوت‌و دا نیە.
٥. ئەو منداڵانەی شیری دایکیان دەخۆن کەمتر توشی نەخۆشییەکانی
هەوکردنی ڕیخۆڵەکان و رێڕەوی هەناسە و گوێ دەبن، وه هەروەها ڕێژەی نەخۆشییە
درێژخایەنەکانی وەک شەکرە و قەڵەوی و نەخۆشی هەستییاری بە گەنم کەمترە.
٦. ئەو منداڵانەی شیری دایکیان دەخۆن کەمتر توشی هەستیاری ده‌بن
وه‌ك ره‌بۆ و ئیکزیما.
٧ شیری دایک بۆ گەشەی مێشک و ڕێژەی زیرەکی باشترە.
٨. نەخۆشی شێرپەنجە کەمترە لەو منداڵانەی شیری دایکیان دەخۆن
بەتایبەتی نەخۆشی لیوکیمیا.
٩. ڕێژەی مردن بەهۆی نە خۆشی و مردنی لە ناکاوی منداڵانی خوار
یەک سال بە ڕێژەیەکی بەرچاو کەمترە لە مندالان کە شیری دایک دەخۆن.
١٠. هەموو کات ئامادەیە و لە رووی گەرمی و ساردیەوە هاوسەنگە.
دڵخواز هه‌ولێری