چۆن ژیانی منداڵەکەت رزگار ئەکەیت

پەروەردەی خێزان
11/08/2021


ئەو فریاگوزارییانەی پێویستە دایک وباوک بیزانن، فریاگوزاری سەرەتایی بزانێت لەکاتی روودانی هەر کێشەیەک یارمەتی منداڵەکەی بدات ، تاوەکو دەگاتە نەخۆشخانە وچارەسەری پێویستی بۆ دەکرێت لەوانە:

٭ خنکان:زۆر جار منداڵان بەهۆی قوتدانی شتی جۆراوجۆر، یان قوتدانی پارووی گەورە رووبەرووی خنکان دەبنەوە، پێویستە لەوکاتەدا منداڵەکە سەراوبن بکەیت وقاچەکانی بگریت وبەرزیبکەیتەوە لەپشتی بدەی ، تا ئەوەی لەدەمیدا هەیە بێتەخوارەوە قوڕگی خاوێن ببێتەوە، هەرگیز پەنجە مەکە بەقورگی منداڵەکەدا ، لەوانەیە حاڵی خراپتر بکەیت وزیاتر پاڵ بەو شتەوە بنێی کە لە قوڕگیدا ماوە.
٭ ئەگەر منداڵەکەشت نەوت یان شتێکی دیکەی ژەهراوی خواردەوە ،هەوڵ مەدە بیڕشێنیەوە ،بەڵکو هەندێ ماستی بدەیە.
٭ئەگەر منداڵەکەت کارەبا گرتی سەرەتا هەوڵبدە کارەبایەکە ببڕی پاشان سنگی بشێلە و هەوڵبدە هەناسە بدات.
٭لەکاتی خوێنبەربوون وکەوتنە خوارەوە لە شوێنی بەرز، هەوڵبدە خوێنەکە رابگریت بەدانانی پارچەیەک قوماش لەسەر برینەکەو بەستنه‌وه‌ی هەندێک بەتوندی ، یان بەدەستت فشاری لەسەر بخەسەر لەکاتی بەربوونەوەش پێویستە سەرەتا دڵنیابێت لەوەی هیچ شوێنیکی نەشکاوە، ئێنجا هەوڵبدەی یجوڵێنیت ، چونکە لەکاتی شکان جوڵاندن خراپە ولەوانەیە کێشەکەی گەورەتر بکەیت.

ئارین عبدالخالق

Designed and developed by AVESTA GROUP