یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان به‌بۆنه‌ی 16ی ئاب، په‌یامێكی بڵاوكرده‌وه
16ی ئاب، یادی پڕشكۆی پارتێكی سیاسیه كه مێژووه‌كه‌ی پڕییه‌تی له
قوربانیدان و خه‌باتكردن له‌پێناو به‌ده‌ستهێنانی مافه‌كانی گه‌لی كوردستان.
شانازی ده‌كه‌ین به یادكردنه‌وه‌ی
16 ئاب، كه نه‌ك ته‌نها یادی لە دایکبونی ڕابەر و مەرجەعی نەتەوەیمان (سەرۆک
بارزانی) و ساڵیادی دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانه، به‌ڵكو له‌هه‌مانكاتدا
یادی له‌دایكبونی شكۆی مرۆڤی كورد و، ناساندنی دۆز و ناسنامه‌ی كورده به ته‌واوی
جیهان.
ئه‌م یاده به‌رز و پیرۆز راده‌گرین
و پیرۆزبایی له خۆمان و ته‌واوی گه‌لی كوردستان ده‌كه‌ین، شانازی ده‌كه‌ین كه خه‌بات
و تێكۆشانمان له چوارچێوه‌ی پارتێكی نه‌ته‌وه‌ییدا كه ستراتیژییه‌تی به‌رنامه‌كانی
به‌ره‌و ئاراسته‌ی بینادنانی سه‌ربه‌خۆیی و درێژه‌پێده‌ری رێبازێكه بۆ به‌رپه‌چدانه‌وه‌ی
ژێرده‌ستی و چه‌وسانه‌وه.
پارتی دیموكراتی كوردستان 75 ساڵه
هه‌نگاوی بۆ به‌ره‌و‌پێشچونی دۆزی كورده و، ئامانجی دامه‌زراندنیشی هه‌ر له‌سه‌ر
بنه‌مای به‌ده‌ستهێنانی مافی گه‌لێكی سته‌م دیده بووه، له‌سه‌رجه‌م شۆرش و
قۆناغه‌كانی خه‌باتكردنیدا سازشی له‌سه‌ر ساده‌ترین مافی گه‌له‌كه‌ی نه‌كردوه، هه‌ر
ئه‌مه‌ش وایكردوه پارتی له‌دوای 75 ساڵ له لوتكه‌ی گه‌شه‌سه‌ندن و هه‌ڵكشانی
زیاتردایه، خاوه‌ن هزر و كرداری بۆ به‌رژه‌وه‌ندی گشتیه و، پاراستنی كیان و قه‌واره‌ی
هه‌رێمی كوردستانی له‌پێش هه‌موو به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانه‌وه داناوه، هه‌وڵ و خه‌باتكردنی
بۆ به‌رز راگرتنی شوناسی میلله‌تی كورده.
پارتی دیموكراتی كوردستان، باوه‌ڕی
به پره‌نسیپی پێكه‌وه‌ژیان و لێبوردن و یه‌كتر قبوڵكردن هه‌یه، ئامێزی بۆ ئایدیا
و بۆچونی جیاوازكردۆته‌وه و هه‌ر له‌سه‌ر ئه‌و مه‌نهه‌جیه‌ته‌ش كادرانی پێگه‌یاندوه،
بۆیه ده‌بینین جیاوازتر له‌هه‌موان رۆژ له‌دوای رۆژ به‌ره‌و گه‌شه‌سه‌ندن و پێشه‌وه‌چوون
ده‌چێت، كه دواجار له‌ژێر سایه‌ی چه‌تری پارتیدا هه‌موو لایه‌ك سودمه‌ند و براوه‌ن.
ئێمه‌ش وه‌ك یه‌كێتی ئافره‌تانی
كوردستان، به‌شانازییه‌وه به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر ئه‌و رێبازه‌ی كه بارزانی
نه‌مر بناغه‌دارێژه‌ری بوه و ده‌مانه‌وێت كۆی تێكۆشان و هه‌وڵه‌كانمان به‌ئامانجی
خرمه‌تكردنی ئه‌و رێبازه بێت كه خزمه‌تكردنه به نیشتمان و خاكی كوردستان، له‌م
سۆنگه‌وه به‌بێ ماندووبوون له‌چوارچێوه‌ی دید و باوه‌ڕی ئه‌و رێبازه به پرسی
ئافره‌تان، كارده‌كه‌ین بۆ پاڵپشتیكردنی ئافره‌تان و مسۆگه‌ركردنی یه‌كسانی جێنده‌ری
له‌ته‌واوی كایه‌كانی ژیاندا به‌هاوسه‌نگی له‌نێوان هه‌ردوو ره‌گه‌زدا لەكۆی
بوارەكاندا.
دووباره ئەم دوو یادە مه‌زنه لە
کوردستانیانی خۆشه‌ویست پیرۆز دەکەین و، هه‌موو هه‌وڵێكمان بۆ سه‌رخستن و جێبه‌جێكردنی
كارنامه‌ی پارتی دیموكراتی كوردستان ده‌بێت له‌روانگه‌ی نه‌ته‌وه‌یی و به‌ده‌ستهێنانی
مافه خوراوه‌كانی گه‌لی كوردستان و، هاوسه‌نگكردن و به‌رجه‌سته‌كردنی زیاتر
كاراكردنی ئافره‌ت وه‌ك تاكێكی گرنگ و نیوه‌ی كۆمه‌ڵگه.
یەکێتی ئافرەتانی کوردستان
١٥ی ئابی ٢٠٢١