موقه‌ده‌م كاروان میراوده‌لی: پێویسته هه‌موو تاكێكی كۆمه‌ڵگه هۆشیاری سه‌لامه‌تی و خۆپاراستنی هه‌بێت
موقه‌ده‌م كاروان میراوده‌لی، راوێژكار و شاره‌زای دادی به‌رگری شارستانی له‌به‌رنامه‌ی تایبه‌تی رادیۆی هێلین
تیشكی خسته ئاگاداری و هۆشیاری دایك و باوك له‌به‌رامبه‌ر پاراستن و سه‌لامه‌تی
مناڵه‌كانیان، بابه‌تێكی گرنگه ده‌بێت له‌م رووه‌وه سه‌رجه‌م تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگه
ئه‌و هۆشیاری و زانیارییانه‌یان هه‌بێت.
باسی له‌وه‌كرد كه ئافره‌تان ده‌بێت له‌كاتی
بازاركردن یان بۆ هه‌ركارێكی دیكه ده‌چنه ده‌ره‌وه و مناڵ له‌گه‌ڵ خۆیاندا ده‌به‌ن،
نابێت بۆ چركه‌ساتێكیش مناڵه‌كانیان له له‌ناو ئۆتۆمبێل به‌جێ بهێڵن چونكه ئه‌و
كرده‌وه‌یه چه‌ندین رووداوی دڵته‌زێنی لێ‌دروست بوه و مناڵه‌كه بۆته قوربانی ئه‌و
كاره.
هه‌روه‌ها موقه‌ده‌م كاروان سه‌باره‌ت به روودانی هه‌ر رووداوێك
له‌ناو ماڵ و خێزانه‌كاندا ئاماژه به‌وه ده‌كات كه‌پێویسته له‌و كاته‌دا توشی
شله‌ژان نه‌بن، به‌ڵكو به‌پێچه‌وانه‌وه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به ژووره‌كانی كۆنترۆڵ
بۆ به‌هانه‌وه‌چوون و كۆنترۆڵكردنی رووداوه‌كان.
هاوكات باسی له كردنه‌وه‌ی خول هۆشیاریی
كرد له‌ته‌واوی سێكته‌ر و شوێنه جیاوازه‌كان، و ته‌نانه‌ت به‌شداری هاوڵاتیان به‌گشتی
و ئافره‌تان به‌تایبه‌تی خاڵێكی سه‌ره‌كیه بۆ هه‌بوونی زانیاری خۆپاراستن و
زاڵبوون به‌سه‌ر رووداوه‌كان و، پێویسته پرسی هۆشیاری سه‌لامه‌تی و خۆپاراستن بێته
كلتور له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌كه‌مان و به‌هه‌ند وه‌ربگیرێت.