تاڵیبان ده‌ستیان به‌ ماره‌كردنی كچانی ته‌مه‌ن 15 ساڵ كردوه‌

جیهان
18/08/2021

 تەنها سێ رۆژ دوای کۆنترۆڵکردنی ئەفغانستان، چیرۆکی مارەکردنی کچانی تەمەن 15 ساڵ بۆ چەکدارانی تاڵیبان لەلایەن ئەو کەسانەی بەچاوی خۆیان بینیویانە بڵاودەبێتەوە.

بەگوێرەی راپۆرتێکی رۆژنامەی ۆڵ ستریت جێرناڵ، چەکدارانی تاڵیبان دوای گەڕانەوەیان بۆ شارەکان و کۆنترۆڵکردنی ئەفغانستان، چەکدارانی تاڵیبان دەستیان بە ماره‌كردنی کچانی 15 ساڵ و ئافره‌ته‌ بێ هاوژینه‌كانی خوار تەمەن 45 ساڵ  بۆخۆیان کردوە.
رۆژنامەکە لەزاری چەند شایەتحاڵێکەوە گواستویەتییەوە کە بەرپرسێکی باڵای تاڵیبان فەرمانیکردوە، هەموو کچانی تەمەن 15 ساڵ بەرەوسەر و ئافره‌تانی بێ هاوژینی خوار تەمەن 45 ساڵ لەچەکدارانی خۆیان مارەبکەن.

هاوکات، بەپێی راگەیەنراوێکی دامەزراوەی کولتوریی تاڵیبان کە لەسۆشیال میدیا بڵاوبوەتەوە، دامەزراوەی کولتوری تاڵیبان " داوای لەهەموو شارەکان کردوە، پەیڕەوی یاسا و ڕێساکانیان بکەن و کچانیان پێشکەشی چەکدارەکان بکەن."

Designed and developed by AVESTA GROUP