وێبنارێك بۆ كاندیدانی ئافره‌ت به‌رێوه‌چوو
رێكه‌وتی 17 ی 8ی 2021
ئەنجومەنی ئەوروپای یەکێتی ئافرەتانی کوردستان بە هەماهەنگی ناوەندی بەرلینی
ئەنجومەنی ئەوروپا، بە ئامادەبوونی ( دکتۆرە ڤیان سلێمان ) سکرتێری یەکێتی
ئافرەتانی کوردستان و ژماره‌یه‌ك له به‌رپرسانی حكومی و حزبی وێبنارێکیان لەڕێگه‌ی پرۆگرامی زوومه‌وه بە ناونیشانی هەر (سەرکەوتنی کاندیدێکمان، دەسکەوتێکی
زیاترە بۆ کوردستان) بۆ هەریەک لە دکتۆرە ( ئەشواق جاف ) و ( جوان عه‌بدوڵا
عومەر) کاندیدانی پاڵێوراو بۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق به ئه‌نجام گه‌یاند.
له‌سه‌ره‌تای
وێبناره‌كه‌دا دکتۆرە ڤیان وته‌یه‌كی
پێشكه‌شی به‌شداربوان كرد و کاندیدەکانی بە بەشداربووانی وێبنارەکە ناساند، پاشان تیشکی خستەسەر گرنگی بەشداری ئافرەت لە ھەڵبژاردنەکان وەک کاندید و وەک دەنگدەر،
هاوكات ھیوای خواست ھەمووان زۆرترین ھەوڵ و بەشدارییان بۆ سەرکەوتنی کاندیدەکانی پارتی
دیموكراتی كوردستان بێت لەو پرۆسەیەدا له‌به‌رئه‌وه‌ی پارتی خاوه‌ن ئه‌جێندا و به‌رنامه‌ی
تۆكمه‌یه بۆ خزمه‌تكردنی كوردستان.
دواتر كاندیده‌كان باسیان له پرۆژه و به‌رنامه‌كانی خۆیان كرد‌و، گفتوگۆ له‌سه‌ر ئامانج و به‌رنامه‌ی ئاینده‌ی خولی
داهاتووی په‌رله‌مان كرا و تیشك خرایه سه‌ر ئه‌و خاڵه گرنگانه‌ی كه ده‌بێت
كاندیده‌كان كاری له‌سه‌ر بكه‌ن.