لە دەڤەری بارزان كچێك راوە ماسی دەكات
له‌ناو كۆمه‌ڵگه‌دا هه‌ندێك كار مۆركی
پیاوانه‌ی وه‌رگرتووه و ئافره‌تان كه‌متر یاخود هه‌ر ئه‌و كاره‌یان نه‌كردوه، یه‌كێك
له‌و كارانه ڕاوه‌ماسیه، به‌ڵام ئه‌مجاره ئافره‌تێك ئه‌و كاره ده‌كات.
شادیه لە دا یكبووی 1991 دانیشتوی بلێ سەر بە دەڤەری بارزانه و
خوێندنی ئامادەی تەواو كردووه.
شادیه ده‌ڵێت: هەرله منداڵایەوە حەزم له‌و كاره كردوه‌و له‌گەڵ
براكانم ئیشی راوە ماسیم ده‌كرد، ئێستا بۆماوه‌ی پێنج ساڵه ئه‌و كاره ده‌كه‌م
چونكه زۆرم ئاره‌زووم لێیه‌تی و دڵخۆشم ده‌كات.
هه‌روه‌ها
شادیه ده‌ڵێت: رۆژانه دێمه زێی گه‌وره بۆ ماسیگرتن و تۆره‌كه ئه‌خه‌مه ناو
ئاو و پاشان بۆ رۆژی دواتر دێمه‌وه بزانم چه‌ند ماسیم راوكردووه.
من ماسی نافرۆشم، ته‌نها بۆ خێزان و هاورێ و خزمه‌كانم ئه‌و كاره
ده‌كه‌م به‌تایبه‌ت كه دێنه سه‌ردانمان پێم خۆشه ماسیان بۆ ئاماده بكه‌م.
شادیه
ده‌ڵێت: هه‌رچه‌ند ماسیگرتن ئاسان نیه، به‌ڵام به‌شانازییه‌وه به هاوكاری
خێزانه‌كه‌م ئه‌و كاره ده‌كه‌م، سوپاسی خانه‌واده‌كه‌شم ده‌كه‌ن كه پاڵپشتیم ده‌كه‌ن
چونكه گرتنی ماسی زۆر مەترسیدارە لە زێی گەوره ئەبێت بەهۆشیارییه‌وه ئەم كارە
بكەی بۆئەوەی رووبەڕووی هیچ مەترسیه‌ك نەبیته‌وه.
شادیه
جۆره‌كانی ماسی ده‌ناسێت و ده‌ڵێت زۆر جۆر ماسی هەن وه‌ك دوورەشكە، پانكە،
شەپال ئازا، كەپ ریڤی، سنگ، مارماسی و جی ماسی.
نیگار نه‌جات