كچێك به‌ده‌ستی براكه‌ی كۆتایی به ژیانی هێنرا
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی
پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر رایگه‌یاند، ئێواره‌ی ئه‌مڕۆ شه‌ممه، له‌گه‌ڕه‌كی
كوردستان، كچێك له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه كوژرا.
له‌راگه‌یه‌ندراوێكدا، پۆلیسی پارێزگای هه‌ولێر بڵاویكرده‌وه،
دوای ئاگاداركردنه‌وه‌ی هێزه‌كانی پۆلیس به بونی ڕوداوێكی كوشتن له گه‌ڕه‌كی
كوردستان، ده‌ستبه‌جێ تیمه‌كانی پۆلیس گه‌یشتنه شوێنی ڕوداو و ده‌ركه‌وت كه‌وا
كچێك به ناوی ئه‌سما له‌لایه‌ن له‌لایه‌ن براكه‌یه‌وه به ناوی (ر. ا. ف)، ته‌مه‌ن
27 ساڵ كوژراوه.
پۆلیسی هه‌ولێر راشیگه‌یاندوه،
هۆكاری سه‌ره‌كی روداوه‌كه "له‌سه‌ر كێشه‌ی خێزانیه" و ئه‌و كوڕه له‌ماڵه‌كه‌ی
خۆیاندا خوشكه‌كه‌ی خۆی كوشتووه..
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هه‌ر له‌گه‌ڵ گه‌یشتنی
هێزه‌كانی پۆلیس بۆ شوێنی روداوه‌كه، توانراوه تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێت،
لێكۆڵینه‌وه‌ش له ڕوداوه‌كه ده‌ستیپێكردوه.