ههماههنگی كردن لهگهڵ ههرسێ رێكخراوی جهماوهرییدا
ئەمڕۆ ڕێكەوتی ٢٣ی ٨ی
٢٠٢١; بەسەرپەرشتی ھەڤاڵ (ئەڤین ھروری) ئەندامی
سەرکردایەتی و بەرپرسی دەستەی رێکخراوە جەماوەری پیشەییەکانی پارتی دیموكراتی
كوردستان و، ئامادەبوونی بەڕێزان مەردان
خدر بەرپرسی فایلی رێکخراوە جەماوەری و پیشەییەکان لەبارەگای بارزانی و تاھیر ھەورامی
بەرپرسی دیسکی رەوەندی کوردی لە بارەگای بارزانی و شاندی ھاوڕێیان.
كۆبوونەوەیەك لەگەڵ هەرسێ ڕێكخراوەكانی
ئافرەتان و قوتابیان و لاوان بە ئامادەبوونی بەڕێزان سكرتێری هەر سێ رێکخراوەکان و
بەشێک لە ئەندام سکرتاریەتەکانیان ئەنجامدرا.
لە کۆبونەوەکەدا باس لە شێوازی
کاری رێکخراوەیی کرا و ھەماھەنگی و پەیوەندی نێوان رێکخراوەکان و بارەگای بارزانی
لە رێگەی دەستەوە جەختی لێکرایەوە.
کۆمەڵێک پرسی گرنگیش تاوتوێکران
کە پەیوەستبوون بە کاری رێکخراوەیی و شێوازی مامەڵەکرد لەگەڵ پێشھاتەکاندا.