سیمنیارێك له‌سه‌ر كارو چالاكیه‌كانی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان، سازكرا

پەروەردە و پێگەیاندن
01/09/2021

 ئەمڕۆ چوارشه‌ممه‌ ١ی ٩ی ٢٠٢ زوهیلە یوسف ئەندامی سكرتارییەت وبەرپرسی بەشی تواناسازی یەكێتی ئافرەتانی كوردستان، سیمینارێكی تایبەت بە ئەرك و بەشەكانی یەكێتی ئافرەتان بۆ ژمارەیەك لەئافرەتانی بەشداربووی خولەكانی پیشەیی، پێشكەش كرد.

لە سیمینارەكەدا، هەڤاڵ زوهیلە ئاماژەی بە مێژووی پڕ خەبات و چالاكی یەكێتی ئافرەتان كرد و تیشكی خستەسەر ڕۆڵ و كارەكانی ڕێكخراو لە پێشخستنی پرسی ئافرەتان لەكۆمەڵگەدا، هاوكات باسی لە كارەكانی ئێستای ڕێكخراو بەتایبەت لەڕووی خولی پێگەیاندن و پیشەیی و هزرییەوە، كرد.

Designed and developed by AVESTA GROUP