تایبهتمهندی جلی كوردی
جلی كوردی یەكێكە لەجوانترین و ڕازاوەترین جلی نەتەوەی كوردكە بەهۆی جۆراوجۆریەوە
لەجیهاندا بێ وێنەیە ولەكۆنەوە بۆمان ماوەتەوە و بوەتە جێگەی سەرنجی گەڕیدەوڕۆژهەڵاتناسەكان
كە سەردانی كوردستانیان كردوە، بەگرنگیەوە سەرنجیان خستووەتە سەرجلوبەرگی كوردی ولەچەندین
وێنە و نوسینیان ئاماژەیان پێداوە ئەوەی زیاترجێگای سەرنجیان بوە بریتیی بووه له
رستن وچنین ودیزاینی ئافرەتانی كورد.
جلوبەرگی كوردیش بەیەكێك لە جلە جوان و تایبەتمەندییەكان ناوی دەركردوە بەهۆی
جیاوازی لەناوچەیەكەوە بۆ ناوچەیەكی ترو شێوە و دیزاینی دورینی دەگۆڕدرێت ئەمەش
ئاماژەیەكە بۆ دەوڵەمەندی و كەلتوری كوردی.
هەر لەكۆنەوە تاكوئێستا جلی كوردی بایەخێكی زۆری هەبووە كە لە بۆنە وئاهەنگ
وجەژنەكان ولە وەرزی بەهاردا گرنگی پێ دەدرێت بەتایبەتی جلی هەورامی كە تاكە جلە تائیستا
ڕەسەنایەتی وشێوە وكەلتوری خۆی لەدەست نەداوە بەهۆی ئەوەی كەدەستكرد و دیزاینی خۆیانە
و ئافرەتان ڕۆڵی سەرەكیان هەبوە بۆ پاراستنی، بۆیە هەربەو شێوه كەلتوریە ماوەتەوه.
چەند شێوەیەكی جلوبەرگی پیاوان هەیە كە تایبەتمەندی وشێوە وناوی جۆراوجۆری لێنراوه،
بەپێی ناوچەكان گۆڕانكاری بەسەرداهاتوە وەك (ڕانكوچۆغە- موراتخانی- هەورامی- شكاكی-
ستارخانی) وەجلی ئافرەتانیش پیكهاتوە لە (كراس _كەوا_دەسماڵ_پشتوین _كۆڵوانە_كڵاو)ئەم
شیوازانە بونەتەمۆركی نەتەوەی كورد.
شۆخان جمال، ههڵهبجه