یهكێتی ئافرهتانی كوردستان پیرۆزبایی له یهكێتی ژنانی كوردستان دهكات
بەرێزان سکرتێر و ئەندامانی
سکرتارییەت و سەرجەم ئەندامانی یەکێتی ژنانی کوردستان
بەبۆنەی ساڵیادی دامەزراندنی
یەکێتی ژنانی کوردستانەوە، جوانترین پیرۆزباییتان لێ دەکەین و هیوای سەرکەوتن و
بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.
خەبات و
چالاکی رێکخراوەکەتان جێگەی دەستخۆشی و پێزانینە، هاوکات ئەرک و کاری
رێکخراوەکەتان و هەماهەنگیکردن لەگەڵ تەواوی رێکخراوە هاوپیشیەکانی دیکە هۆکارێکە
بۆ چەسپاندنی پرسی یەکسانی جێندەری لە کۆمەڵگەکەماندا، هەروەها دەبێتەهۆی پێشخستنی
پرسی ئافرەت و دەرخستنی وێنایەکی پێشکەوتووی کاری رێکخراوەیی ئافرەتان
لەکوردستاندا، ئەمەش ئەو ئامانجەیە کە رێکخراوە تێکۆشەرەکەتان لەپێناویدا خەباتی
بۆ دەکات.
دووبارە
ئەم یادەتان لێ پیرۆز دەکەین و هەر سەرفراز بن.
یەکێتی
ئافرەتانی کوردستان
٤ی١١ی ٢٠٢١