یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان نه‌خشه‌رێگای رێكخراوی بۆ هه‌ڵمه‌تی توندوتیژی دژ به‌ ئافره‌تان راگه‌یاند

کوردستان
28/11/2021

ئەمڕۆ ڕێكەوتی ٢٨ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١، بەئامادەبونی هەڤاڵ (ئەڤین هروری) ئەندامانی سەركردایەتی و بەرپرسی دەستەی ڕێكخراوە جەماوەری و پیشەییەکانی پارتی دیموكراتی كوردستان، یەكێتی ئافرەتانی كوردستان نەخشەڕێگای ڕێكخراوی بە دروشمی ( بەڵێ بۆ ھاوبەشی، نەخێر بۆ خاوەندارێتی) بۆ ھەڵمەتی نیشتمانی ١٦ رۆژەی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بەئافرەتان ڕاگەیاند.

لەم ئیڤێنتەدا كە ژمارەیەك لە پەرلەمانتار، بەرپرسانی حزبی و حكومی، مامۆستایانی زانكۆ ، چالاكوان و ڕۆشنبیران ئامادەی بوون، سەرەتا وتاری ڕێكخراو لەلایەن هەڤاڵ (دكتۆرە ڤیان سلێمان) پێشكەش كرا، دواتر پلانی یەكێتی ئافرەتان بۆ هەڵمەتی بەرەنگاربوونەوەی توندوتیژی دژ بەئافرەتان لەلایەن هەڤاڵ (زیبا تەها) خرایەڕوو.
پاشان پەنێڵێك لەسەر ( باری خێزان و كێشە خێزانیەكان( لەلایەن هەرسێ پەنێڵیست پێشكەشكرا:

د.ڤیان سلێمان... خێزان لەئێستای كۆمەڵگەی كوردیدا
مامۆستا خەتاب عەزیز..... زانینی بارودۆخی هاوسەرە تازەكان
رائید لانە لوقمان....توندوتیژی و كاریگەرییەكانی لەسەر خێزان

لەكۆتاییدا پێشانگایەكی كاری دەستی بۆ ژمارەیەك لە ئافرەتانی بەهرەمەند و دەسترەنگین كرایەوە.

Designed and developed by AVESTA GROUP