چەمکی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان

هەمەجۆر
06/12/2021

توندوتیژی دژ بە ئافرەتان بە مانای هەرجۆرە زەبرو کاردانەوەیەکی جەستەیی،زارەکی، دەرونی، سێکسی و هەروەها مەعنەوی دێت کەلەلایەن کەسێکەوە بەرامبەر بە ئافرەت ئەنجام دەدرێت ، سەرەنجام دەبێتە هۆکارێک بۆ ئازارگەیاندن بە ئافرەت و لە ژێر هەرناونیشانێکدا بێت.
ئافرەت کێیە؟ واتا مرۆڤ ،دایک، هاوڕێ، هاوژین،هەروەها دیوەکەی تری بەردەوام بونی ژیانی مرۆڤایەتیە بە شێوازە دروستەکەی توندوتیژی هەڵگری پێناسەی جیاوازە خۆی لە چەندین کاری جیاوازدا دەبینێتەوە کە لەلایەن کۆمەڵگاو خێزانەوە بەرامبەر ژنان ئەنجام دەدرێت، بەڵام دیارترین پێناسەی توندوتیژی بریتیە لە، هەرکردەوەیەک ببێتە هۆی ئازاردانی جەستەیی یاخود دەرونی ژنان دەچێتە چوارچێوەی توندوتیژی. بە درێژایی مێژوو لە کۆمەڵگا جیاوازەکاندا ژنان بە شێوازی جیاجیا ڕوبەڕوی توندوتیژی بونەتەوە لەلایەن خێزان و کۆمەڵگەوە لەوانە ( ئازاردانی جەستەیی،دەستدرێژی سێکسی، بەزۆر بە شودان ، هاوسەرگیری پێشوەخت ،خەتەنەکردنی کچان، بازرگانیکردن بە کچان و ژنانەوە هتد.)
ئەو وڵاتانەی زۆرترین توندوتیژی دژ بە ژنان تێدا یەنجام دەدرێت لە سالی 2016دا رێکخراوەکانی مافی مرۆڤ ریزبەندی ئەو وڵاتانەیان بڵاوکردەوە کە زۆرترین توندوتیژیان تێدا ئەنجام دەدرێت کە بریتین لە: ئەفغانستان :وڵاتی ئەفغانستان ریزبەندی یەکەمی لە لیستی ئەو وڵاتانەدا گرتوە کە زۆرترین توندوتیژی دژی ژنان تێدا ئەنجام دەدرێت،
کۆڵۆمبیا: لە وڵاتی کۆلۆمبیا شەش رۆژ جارێک ژنێک لەلایەن هاوسەرەکەیەوە دەکوژرێت.
 عێراق : وڵاتی عێراق بەهۆی ناجێگیری باری ئەمنی و خراپی دۆخی سیاسی یەکێکە لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەی توندوتیژئ دژی ژنان تێدا ئەنجامدەدرێت ، لەو وڵاتەدا هاوسەرگیری پێشوەخت،هاوسەرگیری بە زۆر و بازرگانی کردن بە کچان و ژنان رێژەیەکی بەرز تۆماردەکرێت.
لیبیا: ژنان لە وڵاتی لیبیادا روبەروی ئازاردان دەبنەوە لە ناو خێزاندا لە 20%ی ژنان و کچان رووبەرووی دەستدرێژی دەبنەوە لە 5% روبەروی ناچار بەکارهێنانی ماددەی هۆشبەر دەکرێن.هەروەها وڵاتانی(مالی،میانمار،سۆمال،باشوری سودان،هەرێمی دارفور،سوریا و یەمەن)لە ریزبەندی ئەو وڵاتانەدان کە زۆرترین رێژەی توندەتیژیان تێدا ئەنجام دەدرێت .


Designed and developed by AVESTA GROUP