نێچيرڤان بارزانى پيرۆزبايى له يهكێتيى ئافرهتانی كوردستان دهكات
نێچيرڤان بارزانى، جێگری سهرۆكی پارتی دیموكراتی كوردستان
بهبۆنهی ساڵیادی دامهزراندنی يهكێتيى ئافرهتانی كوردستان، پیرۆزبایی له سكرتێرو ئهندامانی
سكرتارییهت و ئهنجومهنی باڵای یهكێتیی ئافرهتانی كوردستان دهكات.
بەڕێزان سکرتێر و ئەندامانی مەکتەبی
سکرتاریەت و ئەنجومەنی باڵای یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان
بە بۆنەی (69)هەمین ساڵیادی
دامەزراندنی یەکێتییە تێکۆشەرەکەتانەوە، گەرمترین پیرۆزبایی لە بەڕێزتان و تەواوی
ئافرەتانی کوردستان دەکەم. هیوای سەرکەوتن و پێشکەوتنی بەردەوامتان بۆ دەخوازم.
یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان وەک
یەکەمین ڕێکخراوی ئافرەتانەی پێشەنگ کە لە هەناوی شۆڕش و خەباتی گەلەکەماندا دروست
بووە، خواستە ڕەواکانی ئافرەتانی کوردستانی لەگەڵ داوا ڕەواکانی بزوتنەوەی
ڕزگاریخوازی کوردستاندا ئاوێتە کردووە و ڕۆڵێکی گهورهى لە هۆشیارکردنەوە و
ڕێکخستن و یەکخستنی تواناکانی ئافرەتاندا گێڕاوە.
یەکێتییەکەتان هەم لە گۆڕەپانی
خەباتی شۆڕشگێڕانە و هەم لە خەباتی مەدەنی و ڕێکخراوەیيدا بۆ داکۆکی لە مافەکانی
ئافرەتان، مێژوویەکی گهشى تۆمار کردووە، بۆتە قوتابخانەیەکیش بۆ هاندان و
پتەوکردنی بڕوابەخۆبوونی ئافرەتان و پێگەیاندنی چەندین ئافرەتی بەتوانا و تێکۆشەر
و سەرکردە.
ئەمڕۆش یەکێتیی ئافرەتانى كوردستان
هاوشانی ڕێکخراوەکانی دیکەی داکۆک لە ماف و داوا ڕەواکانی ئافرەتان، لە ڕۆڵ و
ئەرکە مەدەنی و یەکسانخوازییەکەی بەردەوامە و دڵنیام پاڵپشت به پاشخان و ئەزموونهكهى،
لە ئەرکەکانی ئەم سەردەمەشیدا سەرکەوتوو دهبێت.
لەم یادەدا وەک هەمیشە پشتیوانی بۆ
خەبات و ئەرک و ئامانجهكانتان دووپات دەکەمەوە، هیوادارم لە تێکۆشانتان بۆ بەرگری
لە مافە ڕەواکانی ئافرەتانی کوردستان و سەرخستنی بیر و کولتووری یەکسانی لە
کۆمەڵگەدا، سەرکەوتوو بن.
سڵاو بۆ گیانی پاکی شەهیدانی
یەکێتیی ئافرەتانی کوردستان و سەرجەم شەهیدانی کوردستان.
نێچیرڤان بارزانی
جێگری سهرۆکی پارتی دیموکراتی
کوردستان
2021/12/11