یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان پیرۆزبایی له كوردستان تیڤی ده‌كات
یەكێتی
ئافرەتانی كوردستان به‌بۆنه‌ی 23 ساڵه‌ی دامه‌زراندنی كه‌ناڵی ئاسمانی كوردستان
تیڤی، پیرۆزبایی له به‌رێوه‌به‌روسه‌رجه‌م كارمه‌ندانی ده‌كات.
ئه‌مه‌ی خواره‌وه
ده‌قه‌كه‌یه‌تی:
بەڕێزان
بەڕێوەبەر و دەستەی بەڕێوەبردن و سەرجەم كارمەندانی دەزگای سەتەلایتی كوردستان.
بە بۆنەی
ساڵیادی دامه‌زراندنی كوردستان تیڤی، گەرمترین پیرۆزبایتان لێ دەکەین و هیوای
سەركەوتن و بەردەوامیتان بۆ دەخوازین.
دامه‌زراندنی
كوردستان تیڤی له‌كاتێكدا بوو كه گه‌لی كوردستان پێویستی به رایه‌ڵه‌یه‌ك هه‌بوو
بۆ گه‌یاندنی ده‌نگ و په‌یامی بە جیھان و بنیادنانی سەکۆیەک بۆ دروستکردنی رای
گشتی لەپێناو دەستەبەرکردنی ماف و خواستەکانی. هه‌روه‌ها له‌رووی كاری میدیاییه‌وه،
وه‌رچه‌رخان و گه‌شه‌سه‌ندنێكی گه‌وره بوو بۆ راگه‌یاندنی كوردی وتوانی بیخاته
ئاست و شێوازێكی نوێی كاركردنەوە.
كه‌ناڵی ئاسمانی
كوردستان تیڤی وه‌ك یه‌كه‌مین كه‌ناڵی ته‌له‌فزیۆنی ئاسمانی كوردستان، پێشه‌نگ
بووه له پته‌وكردنی ئینیتمای نیشتمانپه‌روه‌ری و پاراستنی بنه‌ماكانی ئاشتی و
پێكه‌وه‌ژیان، هاوكات رۆڵێكی به‌رچاوی هه‌بووه له گه‌یاندنی هۆشیاری كۆمه‌ڵایه‌تی
و گرنگیدان به توانا و لێهاتووی ئافره‌ت له‌سه‌رجه‌م بواره‌كاندا، له‌م رووه‌وه
توانیویه‌تی وێنه‌یه‌كی ئاست به‌رزی میدیایی پیشان بدات و پابەندی ئاكاری پیشه‌یی
رۆژنامه‌نووسی بێت.
دووبارە ئەم
یادە پڕ شكۆیه‌تان لێ پیرۆز دەكەین و ئومێدی به پێشه‌نگ بوونی ھەمیشەییتان بۆ
دەخوازین.
یەكێتی
ئافرەتانی كوردستان
١٧ی١ی٢٠٢٢