هـەشـتی مـارس ڕۆژێکی تایبـەت و جەژنـێکی واتادار بۆ ئافرەتان
بەدرێژایی
مێژوو تاکو ئێستا ئافرەتان لەخەبات و کارو پیشە شان بەشانی پیاوان هەوڵیانداوە بۆ
بەدەستهێنانی خواستەکانیان، بەڵام هەمیشە ئافرەتان بە بەراورد بە پیاوان دووچاری ناحەقی
و زوڵم و ستەم هاتوون جا لە هەر کۆمەڵگاو کلتوور و ووڵاتێکدابێت .
ئافرەتان
پێویستە بەو ھێزو وورەو ئیرادەیە و بڕوا بەخۆبوونەی
کە لە ناخیاندایە ڕووبەڕووی هەموو
سەختیەکانی ژیان ببنەوە لە پێناو مافە
ڕەواکانی خۆیان بۆئەوەی شان بەشانی پیاوان خۆیان لەگۆڕەپانی سەختی ژیان بچەسپێنن و
بتوانن لە ھەموو بوارەکانی ژیاندا کار بکەن ،هەروەها بەربەستەکان ببەزێنن و بەسەر
سەختیەکاندا زاڵ بن، چونکە ئافرەت توانایەکی زۆری هەیە و کاریگەری کارای هەیە
لەسەر کۆمەڵگا.
هەر
وەک ناپلیۆن پۆناپارت دەڵێت:
(ئــــافرەت
بــــەدەستێکی لانـــکە و بــــەدەستێکی ھەمووجـــیھان ڕا دەژێــنێ)
چۆن
رۆژی 8 مارس بە رۆژی جیهانیی ئافرەتان ناسێندرا ؟ ئافرەتان
چ ڕۆڵێکیان گێڕا بۆ ئەوەی بکرێن بە تەواوکار و نیوەی کۆمەڵگا ؟
دانانی
ڕۆژی 8ی مارس وەک ڕۆژی جیهانی ئافرەتان بێگومان دەگەڕێتەوە بۆ ئەو نا دادی و زوڵمەی کە دەرحەق بە ئافرەتان
دەکرا و ماف و حەقی خۆیان پێ نەدراوە لە وڵاتانی پیشەسازی و گەشە سەندوو ، ئافرەتان
كاتێك كاریان دەكرد بڕێكی كەم پارەیان پێدەدرا و ئازار دەدران و دە چەوسێنرانەوە
،کە هەر ئەمەش وای کرد بێ دەنگ نەبن لە ئاست ئەو ڕەفتارانە لە ساڵی (1857) دا و لە ڕۆژی هەشتی مارسدا ئەو ئافرەتانەی لە یەكێك لە كارگەكانی ڕستن و چنین
لە نیویۆرك كاریان دەكرد و ڕژانە سەر شەقامەکان . وە خۆپیشاندانیان كرد بۆ زیادكردنی پارەی
كاركردن و كەمكردنەوەی كاتی كاركردنیان بۆ كەمتر لە 10 كاتژمێر لە ڕۆژێكدا
، بەڵام لە كاتی ئەم خۆپیشاندانانەدا بەشێك لە ئافرەتانی نا ڕازی لە لایەن
پۆلیسەوە لەو ووڵاتەدا دەست بەسەر كران و بەشێکیان بریندار و بەشێکی تریشان بوونە
قوربانی و کوژران. هەر ئەم خۆپیشاندان نارەزایی دەربڕینەی ئافرەتان لەو کاتەدا
بوو بە ڕۆژێكی مێژوویی بۆ داواكردنی مافی تەواوی خۆیان .
داواکاری و ناڕەزایەتی ئافرەتان
ڕەنگدانەوە و دەنگدانەوەی باشی هەبوو ئەنجامی هەبوو ،لە ساڵی 1921 ڕۆژی هەشتی
مارس وەك ڕۆژێكی تایبەت بە ئافرەتان لە جیهاندا ناسێندرا و ساڵی 1978 بە
فەرمی لە لایەن نەتەوە یەكگرتوەكانەوە ڕۆژی 8 مارس تایبەت بە ئافرەتان دیاریكرا .
هەر
ئەم ڕۆژە دیاریكرا بۆ بەرز ڕاگرتنی ماندووبوون و زەحمەتکێشانی ئافرەتان لە تەواوی جیهاندا و ئافرەتان کران بە
نیوەی تەواوی كۆمەڵگا .
دۆخـــــــی
ئافرەتان لە هەرێمی کوردستان چۆنە و
لـــــە چ ئاستێــک دایــــــە ؟
ئەگەرچی
ئافرەتان هەمیشە لە هەموو کات و سەردەمێکدا لە هەموو ووڵاتێکدا جەنگاون بۆ بە
دەستهێنانی مافە ڕەواکانی خۆیان خەباتیان کردووە،لە هەرێمی کوردستانیش ئافرەتان
خەباتیان کردووە و بۆ بەدەستهێنانی ماف و یەکسانی جێندەری ،ئافرەتانی
کورد لە کۆمەڵگای کوردیدا هەمیشە جێ پەنجەیان هەبووە و بوون بە سمبول و بناغەی
کۆمەڵگا لە زەحمەتیان کێشاوە بۆ پەروەردەکردنی تاکێکی تەندروست. ئافرەتی کورد هەمیشە لە هەموو سەردەمێکدا سەرچاوەی بەخشینی
خۆشەویستی میهرەبانی بووە .
بەڵام لە ئێستادا سەرەڕای
ڕووبەڕووبوونەو و پێدانی ماف و دەستەبەرکردنی ماف پارێزگاریکردن لە مافەکانی
ئافرەت ، بەڵام ئافرەتی کورد لە کۆمەڵگادا لە لایەن ڕەگەزی بەرامبەرەوە بەردەوام
تووشی توندو تییژی و زوڵم و ستەم و کوشتن دەبێتەوە بە داخەوە ڕۆژ لە دوای ڕۆژ زیاد
دەکات و دەبینین و دەبیستین . ئەنجامدانی توندوتیژی
بەرامبەر ڕەگەزی مێینە هۆکارێکی سەرەکییە لە پێشێلکرانی مافەکانی ئافرەت ، هەروەها
ئەو توندوتیژییە گرفتێکی گەورەیە بۆ سەر ئارامی
خێزان و ژینگەی کۆمەڵایەتی کە پێویستی بە کارکردنێکی جدییە بۆ نەهێشتنی
مەترسیەکان و لێکەوتەکانی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان و هەروەها پێویستە یارمەتی و
هاوکاری گرنگ بدەن بەو ئافرەتانەی کە بوونەتە قوربانی دەستی توندوتیژی .
بۆیە پێویستە حکومەتی هەرێمی
کوردستان بە هەموو شێوەیەک پارێزەری مافەکانی ئافرەت بێت و ڕێگە لە هەموو
ئەو کەسانە بگرن کە دەبن بە مایەی نارەحەتی و ئازار نابێت مافی ژیان و خۆشبەختی و
ئازادی لە هیچ ئافرەتێک زەوت بکرێت.
ئـــــامــــــادەکــــردنـــی
ڕێـــژین قــــاسم مــحـــمود