ئافرهتانی كوردستان سهردانی مهزاری نهمران-یان كرد
ئەمرۆ رێکەوتی ٨ی مارسی ٢٠٢٢؛ بەبۆنەی رۆژی
جیھانیی ئافرەتانەوە، یەکێتی ئافرەتانی کوردستان سەردانێکی بۆ سەر مەزاری نەمران
بۆ ئافرەتانی کوردستان رێکخست و ژمارەیەکی بەرچاو لەئافرەتان لەسەرجەم شار و
شارۆچکەکانی کوردستان ئامادەبوون.
سەرەتا بەرێز شێخ خەڵات بارزانی نوێنەری جەنابی
سەرۆک بارزانی لە مەزاری نەمران بەگەرمی بەخێرھاتنی ئافرەتانی کرد و ئاماژەی
بەرۆڵی گرنگی ئافرەتانی کوردستان دا لەسەرجەم قۆناغەکان.
دواتر
ھەڤاڵ د.ڤیان سلێمان سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان وتارێکی پێشکەش کرد و
تیشکی خستە سەر ئەوەی کەلەبارزان بەرجەستەکردنی مافەکانی ئافرەتان دەستی پێکرد و
شکۆ و مرۆڤبوون بۆ ئافرەتی کوردستان گەرێندرایەوە، بۆیە ئێمەش وەک وەفایەک ئەمرۆ
ھاتوینەتە زیارەتیان و بەڵێنی بەردەوامی لەخەبات و تێکۆشانمان بۆ باشترکردنی پرسی
ئافرەتان و پاڵپشتیکردنی پرسە نەتەوەیەکانمان، دەکەینەوە.