سوودە تەندروستیەکانی ڕؤژوو گرتن بزانە
١ . چارەسەرکردنی بەشێکی زۆری کێشەکانی کۆئەندامی
هەرس، لە ڕێگەی پێدانی پشوویەک بۆ کۆئەندامی هەرس و کەمکردنەوەی ئەنزایمەکانی
هەرسکردن و یارمەتیدانی هاوسەنگ ڕاگرتنی شلەکانی ناو جەستە .
٢ . بەهێزکردنی تەندروستی دڵ و بۆریەکانی خوێن لە
ڕێگەی دابەزاندنی چەوری سیانی و کولیستڕۆڵی خراپ لە خوێن و دابەزاندنی فشاری خوێن.
٤ . بەدەستهێنانی کێشی نموونەیی و چارەسەری قەڵەوی و
زۆری کێش .
٥ . یارمەتی دانی کۆنتڕۆڵ کردنی ئاستی شەکرەی خوێن .
٦ . پاراستن و بەهێزکردنی تەندروستی پێست و
کەمکردنەوەی نیشانەکانی هەندێك نەخۆشی پێست وەک زیبکە و هەوکردنی پێست بە هۆی
بەکتریایەوە.
٧ . پاکردنەوەی جەستە لە ماددە ژەهراوەییەکان و
بەهێزکردنی تەندروستی جگەر و کۆئەندامی بەرگری لەش و خۆپاراستن لە هەوکردن .
٨ . هەلێکە بۆ وازهێنان لە ماددە کحولییەکان و
جگەرەکێشان .