هۆکاری گرفتی دەروونی خانمانی دووگیان بۆچی دەگەڕیتەوە
نزیکبوونەوە لە کاتی لەدایکبوونی منداڵەکەت ڕەنگە ھەستێکی خۆش بدات بە ھەر دایکێکی دووگیان کە لە کۆتاییدا ڕزگاری دەبێت لە نیشانە بێزارکەرەکانی دووگیانی و شادبوون بە کۆرپەکەی، بەڵام دەکرێ لەھەمانکاتدا ھەستێکی جیاواز دروستبکات لای زۆرێک لە دایکان کە توشی دۆخێک دەبن کە ناسراوەبە "دوودڵی و ترسی پێش منداڵ لەدایک بوون " بە پێی سەرچاوە توێژینەوەییەکان نزیکەی له ٪٦٠ ئافرەتى دووگیان تووشی ئەم دۆخە دەبنەوە، وە ھۆکاری ئەم بارودۆخە گۆڕانی ڕێژەی ئەو ھۆڕمۆنانەیە کە لە مێشکەوە دەردەچن وەھەروەھا بەھۆی ئەو گۆڕانە دەروونی و مەزاجیانەی کە لە ماوەی دووگیانیدا ڕوودەدات، کەدەبێتەھۆی ھەستکردن بەترس لە لەدایک بوونی منداڵەکەو ترس لە تەندروستی کۆرپەکە .
چەند ئامۆژگارییەک کە یارمەتی کەمکردنەوەی ئەم ھەستە دەدەن:
-ئەم ھەستەی خۆت لای ھاوسەرت یان دایک یان ھاوڕێیەک یان ھەر کەسێک کە ھەستبە ئارامی دەکەی لەگەڵی باس بکەو بۆیان ڕوونبکەرەوە ھەست بە چی ئەکەی.
-گفتوگۆ لەگەڵ دکتۆرەکەت بکە و داوای ھاوکاری لێبکە.
-كاتە بەتاڵەکانت بە شتی بەسوود و تازەوە بەسەربەرە.
-بەشداری بکە لەو کۆمەڵانەی کە پاڵپشتی دەروونیت دەکەن.
-ڕۆیشتن بە پێ و چالاکی ڕۆژانە یارمەتیت دەدات لە بەتاڵ کردنەوەی ھەستی نەرێنی.
-ئەگەر پێویستی کرد شەرم مەکە لەسەردان کردنی دکتۆری دەروونی.
شەنگە هەڵەبجەیی