شیری دایک چۆن زیاددەکات؟
زۆربهی دایکان پرسیاری
چۆنیەتی زیادکردنی شیری خۆیان دەکەن، وا هەست دەکەن کە شیرەکەیان بەشی منداڵەکەیان
ناکات.
بەو رێگایانەی خوارەوە
دەتوانرێت شیری دایک زیاد بکرێت:
1. خواردنی باش و هەمەجۆر لەو خواردنانەش:
- شلەمەنیەکی زۆر بخواتەوە لە ئاو و شیر و شەربەتی سروشتی.
- سەوزەکان بەتایبەتی سپێناخ.
- میوە جیاوازەکان بەتایبەتی گێزەر و پرتەقال و قەیسی.
- دانەوێلەکان بەتایبەتی کونجی و ساوار و جۆ.
- پاقلەمەنیەکان و گوێز و باوی.
- خواردنی ئاژەلی و دەریایی وەک هێلکە و گۆشت و ماسی سەلەمون.
2. پشووی جەستە و دەروون،دهبێ دایکەکە لههەمرووی جەستەیی ، وە لەڕووی دەروونیەوە هیلاک و ماندوو نەبێت.
3. پێویستە دایکەکە زوو زوو شیر بدات بە منداڵەکەی و تەنها شیری خۆی بدات و شەو و رۆژ بەڕێکی بیداتێ.
دکتۆر سۆران سابیر
عوسمان
پسپۆڕی نەخۆشییەکانی
منداڵان