چۆن پێستت لەخۆر دەپارێزی

تەندروستی
08/04/2022

 لەگەڵ تەواوبوونی وەرزی زستان و دەستپێکی وەرزی بەهار و هاوین، هاوڵاتیان ڕوو لە چیاو دەشت و سروشت دەکەن بۆ بەسەربردنی کاتێکی خێزانی و چێژوەرگرتن لە سروشت و سەوزایی، بەڵام پێویستە خانمان ئەوەیان بیربێت کە بەرکەوتنی ڕاستەوخۆی تیشکی خۆر زیان بە پێستیان دەگەیەنێت. بؤيە هەموو خانمێك پێویستیان بەو پارێزییە هەيە کە بەوردی لەخوارەوە ئاماژەى بؤ کراوە.
- پێویستە هەموو ڕۆژێک دژە خۆر بەکاربێت، تەنانەت ئەگەر هەوریش بێت، بەلایەنی کەمەوە یەک ئۆنس لە دژە خۆر دابنێ  15 بۆ 30 خولەک پێش چوونە دەرەوە. هەروەها بلیمی لێو بەکاربێنە کە دژە خۆری تێدایە لەگەڵ فاکتەرەکانی پاراستن لە تیشکی خۆر SPF تا٣٠ پلەی سیلیزی بەلایەنی کەمەوە.
- هەڵبژاردنی دژەخۆرێک کە لە دژی هەردوو تیشکی یو ڤی ئەی و یو ڤی بی بتپارێزێت کارێکی گرنگە دڵنیابە لەوەی کە بەرگری لە ئاوی پێست دەکات و بەرگری تا ٣٠ پلەی سیلیزی یان بەرزتری هەیە. ڕەنگە دژەخۆرەکانی تر یارمەتیت بدەن لە بەرکەوتنی خۆر، بەڵام لە دژی شێرپەنجەی پێست ناتپارێزن.
 -دوو کاتژمێر جارێک دژە خۆر دووبارە بکەرەوە. ئەگەرهاتوو مەلەت کرد یان ئارەقە زۆر دەکەیت هەموو کاتژمێرێک دووبارەی بکەرەوە. 
‎ -زۆر وریابە لەکەشی دەوروبەری ئاو و لمی دەریا. ئەم ڕووانە تیشکە زیانبەخشەکانی خۆر دەگەڕێننەوە، کە دەتوانێت پێستەکەت بەشێوەیەکی بەرچاو بسوتێنێت.
‎- منداڵی خوار تەمەن  ٦ مانگ بە تەواوی داپۆشراو و لە سێبەردا بهێڵەوە.
 -بڕی ئەو کاتەی لە خۆردایت سنووردار بکە لە نێوان کاتژمێر ١٠:٠٠ی بەیانی بۆ ٤:٠٠ی ئێوارە، لەم کاتەدا تیشکی خۆر توندترینە. ڕێسای سێبەر پەیرەو بکە ئەگەر سێبەرەکەت لە تۆ کورتتربێت، تیشکی خۆر لە بەهێزترینیدایە و دەبێت سێبەر بدۆزیتەوە.
- تا دەتوانیت کراسی درێژ و پانتۆڵی درێژ لەبەربکە، هەوڵبدە جۆری ئەو قوماشەی لەبەری دەکەیت و ئەستور و توند چنراوبێت تا تیشکی خۆری پێدا تێپەرنەبێت. بۆ پاراستنی زیاتر، بە دوای ئەو جلوبەرگانە بگەڕێ کە بە کەرەستەی تایبەت بە پاراستنی خۆر دروست کراون.
-دەتوانیت بە کڵاوێک کە سێبەر لە دەم و چاوت و مل و گوێت و دوو چاویلکەی هەتاوی کە پاراستنی  99٪ بۆ 100٪  تیشکی یوو ڤی هەیە، پارێزگارییەکی باش بۆ چاوەکان و پێستی دەوروبەر دابین دەکات.
‎ -زیاتر وریابە ئەگەر دەرمان بەکاردێنیت کە لەوانەیە هەستیارترت بکات بۆ خۆر، ئەم دەرمانانەش یەکێکن لەو جۆرانەی کە پێست هەستیار دەکات بە بەرکەوتنی خۆر، جۆری تایبەت بە ئەنتی بایۆتیک، دژە هەوکردن، ئەنتی فنگاڵ، دەرمانی پەستانی خوێن، و دەرمانی کیمیایی.


بێریڤان حمید

Designed and developed by AVESTA GROUP