هۆكارى كەمى ڤیتامین (D) چيە

تەندروستی
11/04/2022


ڤیتامین (D) یەکێکە لە باشترین و پێویستترین جۆری ڤیتامینەکان بۆ لەشی مرۆڤ، بەشێوەیەکی گشتی سێ جۆر ڤیتامین (D)مان هەیە کە بریتین لە (D1-D2-D3).
ڕوناکی خۆر باشترین سەرچاوەی "ڤیتامین D" یە، لەشمان کاتێک بەر تیشکی خۆر دەکەوێت بەشێوەیەکی سروشتی "ڤیتامین D" دروست دەکات، بەڵام دەبێ ڕێژەی بەرکەوتنی لەشمان بەتیشکی خۆرسنوردار بێت بەپێچەوانەوە زۆر بەرکەوتن بەر تیشکی خۆر زیانی دەبێت.
نیشانەکانی کەمی "ڤیتامین D"
۱ـ ئازاری ئێسک و پشت .
۲ـ ئازاری ماسولکەکان .
۳ـ لاوازبوونی سیستەمی بەرگری ئەمەش وادەکات کەسەکە زوو زوو توشی نەخۆشی ببێت.
۴ـ هەستکردن بە ماندوبوونی .
۵ـ خەمۆکی .
٦ـ درەنگ چاک بونەوەی برین .
۷ـ قژ هەڵوەرین .

ئەو خواردنانەی "ڤیتامین D" یان تێدایە
۱ـ ماسی سەلەمون و تونە.
۲ـ زەردێنەی هێلکە.
۳ـ قارچک.
۴ـ زەیتی جگەری ماسی.
۵ـ گوێچکە ماسی.


وا باشترە جارجارە لەشمان بەشێوەیەکی ڕاستەوخۆ بەر تیشکی خۆر بکەوێت بەتایبەتی ئافرەتان و مندالان کە رێژەیەکی زیاتری توشبوەکانن.

Designed and developed by AVESTA GROUP