له‌خانەقین گەنجێک داپیرەی خۆی سەر دەبڕێت
ئافرەتێکی بەتەمەن بەناوی (دایک حوسێن)
کە تەمەنی (75)ساڵە لەگەڕەکی ڕەمەزان بە سەربڕاوی دۆزرایەوە.
سەرچاوەیەک لە نەخۆشخانەی گشی خانەقین
بۆ ھێلین میدیا ووتی: ڕووداوەكه دوێنێ کاتژمێر 4ی ئێوارە لەگەڕەکی ڕەمەزان لەخانەقین روویداوه، دواتر ئافرەتەکەیان
بۆ بەشی فریاکەوتنی نەخۆشخانە هێنا.
بینیمان شوێنی لێدانی چەقۆ لەسەر مل ودەستی هه‌بوو، بەڵام بەداخەوە شوێنی لێدانەکە زۆر بوو له‌به‌رئه‌وه فریا نه‌كه‌وتین چاره‌سه‌ری بۆ بكه‌ین، گیانی لەدەست دا .
هەروەها موقەدەم ساجدە محەمەد بەڕێوبەری
به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی توندووتیژی خێزانی لەخانەقین ئەوەی ڕاگەیاند: دوای لێکۆڵینەوە
لەڕووداوەکە ئەوەی بۆمان دەرکەوت کە تاوانبارەکە کچەزای ئافرەتەکەیە، واته داپیره‌یه‌تی.
تاوانبارەکە تەمەنی 22ساڵە ناوی(م.س)ه
و ئه‌مڕۆ لەلایەن بەڕێوه‌بەرایەتی پۆلیسی خانەقینه‌وه دەستگیرکراوه.
دیانا یاسین – خانه‌قین