سوودە تەندروستییەکانی زەیتی زەیتون بۆ ئافرەتان بزانە
زەیتی زەیتون یه‌كێكە لەو بەرهەمانەی کە لە پیشەسازیی جوانیدا زۆر بەکار دێت و زۆرترین سوودی ته‌ندروستی بۆ جه‌سته‌ی مرۆڤ هه‌یه.
سوودە گرنگه‌كانی زەیتی زەیتون بۆ ئافرەتان لە چەند خالێکدا ده‌یان خه‌ینه‌ڕوو.
ـ زه‌یتی زه‌یتون به‌هۆی ئه‌وەی ڤیتامینی تێدایه، یارمەتی گەنجکردنەوەی پێست دەدات.
ـ کەمبوونەوەی مەترسیی دەرزبوونی ئێسک، زانایان لەسەر ئەو بڕوایەن بەکارهێنانی زەیتی زەیتون دەتوانێ تا ڕادەیەکی زۆر ئەم کێشەیە چارەسەر بکات.
ـ ڕێکخستنی کۆلیسترۆڵ.
ـ بۆ ڕێگری کردن لە جەڵتەی مێشک و نەخۆشییەکانی دڵ و دەمار، زەیتی زەیتوون بەکار بێنن.
ـ خواردنی زەیتی زەیتوون تەمەن درێژ دەکات.
ـ ده‌بێته هۆی كه‌م بوونه‌وه‌ی ئازاری سوری مانگانه.
ـ ئەگەر ئافرەتان بەهۆی نه‌خه‌وتن توش سه‌ر ئیشه بوون، هه‌ندێك زه‌یتی زه‌یتون بخه‌نه سه‌ر ئه‌و شوێنه‌ی كه ئازاری هه‌یه، بۆ ماوه‌ی (5) خوله‌ك مه‌ساجی پێبكە.
دیمەن تاهیر