بەختەوەری چییە و چۆن دەبیتە کەسێکی بەختەوەر

هەمەجۆر
29/05/2022



بەختەوەری، بریتیە لە هەستێک کەلەناخی مرۆڤدایە و خۆی دەبینێتەوە لەئاسودەیی دەروون و  ئارامی دڵ و پشوودانی ویژدان، ئەمەش هەموو کەسێک هەوڵی بەدەستهێنانی دەدات لەژیانیدا.

زۆرینەی خەڵک باوەڕیان وایە بەختەوەری لایەنی مادییە و ماڵ و سەروەت و سامانە، هەندێکیش باوەڕیان وایە بەختەوەری واتا لایەنی دەروونی مرۆڤە کە بتوانێت خۆی دڵخۆش بکات.
 
بۆ ئەم مەبەستەش بەختەوەری لەچەند خاڵێکدا دەخینەڕوو:-

 ١ـ یادى خوای گەورە و زیکرو قورئان خوێندنە، دڵ و دەروونی مڕۆڤ ئاسودە دەکات.

۲ـ بەختەوەری لایەنی دەروونی مرۆڤە، بۆیە بەرپرسی یەکەم تۆی بۆ دڵخۆشکردنی خۆدی خۆت.

۳ـ ناتوانی دڵی زۆرینەی خەڵک لە خۆت ڕازی بکەی بۆیە زۆر کات بەفیڕۆ مەدە بۆ  بۆ دڵخۆشکردنی هەمووان.

۳ـ دووربەکەرەوە لە مامەڵە و تێکەڵاوی لەگەڵ کەسانێک کە دەبێتەهۆی کێشە و ناخۆشی بۆت.

٤ـ هەمیشە هەوڵبدە زووبخەوی شوێنی خەوت گونجاو و تاریک بێت و بەیانی زوو لەخەو هەڵسە.

۵ـ کارەکانی ئەمڕۆت مەخەرە سبەی، چونکە مانەوەی کاری زۆر بەسەرتەوە لایەنی دەروونی مرۆڤ ئاسوودە ناکات.

٦ـ وەرزش بەباشی ئەنجامبدە، تەواو گرنگی بە تەندروستی خۆت و جل و بەرگ و رێکپۆشی خۆت بدە.
 

پەرێز قادر

Designed and developed by AVESTA GROUP