ئافرەتێك هەلی كار بۆ چەندین پیاوان دابیندەكات

پەروەردە و پێگەیاندن
14/07/2022

ئافرەتێك هەلی كار بۆ چەندین پیاوان دابیندەكات

هیرۆ چیچۆ، دانیشتوی شارۆچكەی چۆمانە و خاوەنی سێ منداڵە و لە ساڵی (2017)ەوە کارگەیەکی شیرینی داناوە و لەو ڕێگەیەوە هەلی كاری دابینكردووە بۆ پێنج ئافرەت و چەند پیاوێك.

هێرۆ باس لەوە دەكات، كە بەهۆی زیادبوونی خواست و توانای زیاتری ئافرەتەکانەوە کارگەكەیان گەورەتر كردووە و ئێستا ڕۆژانە سەرەڕای شیرەمەنی، نانی تیری و هەورامی و کولێرەش دروستدەکەن.

ئاماژە بۆ ئەوەشدەكات، سەرەتا خیزانەکەی بەتایبەت خوشك و هاوسەرەکەی یارمەتییانداوە و پاشان خۆی پەرەی بە كارەكەی داوە و توانیویەتی ئابووری سەربەخۆ بۆ چەند هاوڕێیەكی دەستەبەر بكات و پیکەوە کاربکەن.

هێرۆ لە درێژەی قسەکانیدا بۆ ”هێلین میدیا” وتی، لە بەرنامەیدایە دوو لقی تر لە شارەکانی هەولێر و سۆران بكاتەوە، بەهۆی ئەوەی کریاڕێكی زۆریان لەو دوو شارە و چەند ناوچەیەكی دیكە هەیە و ڕۆژانەش بەرهەمەكانیان دەنێرن بۆ كڕیارەكانیان لەو شوێنانە.

Designed and developed by AVESTA GROUP