په‌یامی یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان به‌بۆنه‌ی 16ی ئاب
یادی مه‌زنی 16ی ئاب، رۆژی پڕشكۆی
دامه‌زراندنی گه‌وره‌ترین و پڕسهروهرترین پارتی سیاسییه له‌كوردستان و ناوچه‌كه،
كه خاوه‌ن مێژووی قوربانیدان و به‌رخودانه.
16ی ئاب، له‌رۆژمێری
گه‌لی کوردستان، هه‌ڵگری ماناگهلێكه كه بۆته جێگه‌ی شانازیمان، له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌ی
رۆژی له‌دایكبوونی ڕابه‌ر و مه‌رجه‌عی نه‌ته‌وه‌یمان (سه‌رۆك بارزانی) و ساڵیادی
دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی كوردستانه، وه‌رچه‌خانێكی مێژوویی بوو بۆ
كوردستانیان و دروستكه‌ری ئینتیمای نیشتمانپه‌روه‌ری و كوردایه‌تییه.
ئه‌م رۆژه مه‌زنه به‌گه‌رمی له سه‌رۆك
بارزانی و له‌ته‌واوی گه‌لی كوردستان پیرۆز ده‌كه‌ین، شانازی ده‌كه‌ین كه خه‌بات
و تێكۆشانمان له‌ناو رێبازێكه له‌سه‌ر ده‌ستی باوكی روحی نه‌ته‌وه‌ییمان بارزانی
نه‌مر بنیادنراوه.
دامه‌زراندنی پارتی دیموكراتی
كوردستان له ساڵی 1946 ، کوردستانی كرده خاوه‌ن بزووتنه‌وه‌یه‌كی سیاسی كه له‌ناوچه‌كه
و جیهان هه‌ژموون و كاریگه‌ری له‌سه‌ر ناساندن و دروستكردنی شوناس و دۆزه‌كه‌ی هه‌بێت،
ئه‌گه‌ر له‌سه‌ده‌ی رابردوو ئه‌و كاریگه‌رییه‌ی هه‌بووبێت له‌ئێستادا بهههژمونێكی
زیاتره‌وه سیاسه‌ت و به‌رژه‌وه‌ندی كوردستان جێبه‌جێ ده‌كات به ئاراسته‌یه‌ك له‌ئاینده‌دا
بتوانێت ببێته خاوه‌ن ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆ، كه له‌بنه‌ره‌تیشدا ههرلهپێناو ئه‌و
ئامانجه دامه‌زراوه و تێكۆشاوه.
وه‌ك یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان،
به‌رده‌وام جێبه‌جێكاری كارنامه و ئامانجه‌كانی پارتیمان ده‌بین و درێژه‌پێده‌ری
رێباز و ئه‌و خه‌باته ده‌بین كه 76 ساڵه له‌پێناو هه‌بوونی كوردستانێكی ئازاد و
سه‌ربه‌خۆ خه‌بات ده‌كات و بۆته چه‌ترێك بۆ كۆكردنه‌وه ته‌واوی بیرۆبۆچوون و
ئایدیا جیاوازه‌كان و، باوه‌ری ته‌واوی به پرسی ئافره‌تان هه‌یه، له‌و دیدگایهوهیه
ئێمه‌ش كارده‌كه‌ین بۆ پاڵپشتیكردن و چه‌سپاندنی هزری مرۆڤسالاری و یه‌كسانی جێنده‌ری
له سه‌رجه‌م جومگه و دامه‌زراوه‌كاندا.
دووباره ئه‌م دوو یاده مه‌زنه
به‌رز و پیرۆز راده‌گرین، به‌ڵێن دووپات ده‌كه‌ینه‌وه ته‌واوی توانا و هه‌وڵه‌كانمان
بۆ به‌پێشه‌نگ هێشتنه‌وه‌ی پارتیمان ده‌بێت، به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر جێبه‌جیكردنی
به‌رنامه و ستراتیژییه‌تی پارتی دیموكراتی كوردستان كه خزمه‌تكردن و پاراستنی به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی
گه‌لی كوردستان و ناسنامه‌ی نه‌ته‌وه‌ییمانه.
یه‌كێتی ئافره‌تانی كوردستان
15ی ئابی 2022