بنیادنانەوەی ئەڵمانیا دوای جەنگی جیھانی دووەم لەسەر دەستی ئافرەتان

پرسی ئافرەتان
30/08/2022

ئافرەت نیوەی کۆمەڵگه‌یه‌، دەستەواژەیەکە کە زۆرێک لە ئافرەتانی دونیای مۆدێرن دەیڵێن ، بەڵام لەم جۆرە هەلومەرج و تەحەدایەدا کە ئەڵمانیا ڕووبەڕووی ببووەوە، ئافرەت هەموو کۆمەڵگه‌ بووە، بەهۆی کەمی پیاو بە دیلکردن و کوشتن  بە دەستی سەربازانی سۆڤیەت.
کێبڕکێیان دەکرد بۆ دەستدرێژی ناشایستە بۆ سەر ئافرەتانی ئەڵمانی، کە نەیاندەتوانی چارەنووسی هەڵاتووێک لە شەڕەکە بەدی بهێنن، چونکە ئافرەتە ئەڵمانییەکە یەکەم ئامانج بوو بۆ تۆڵەسەندنەوەی ئەو کارەی سوپای نازی لە وڵاتانی تردا ده‌یانكرد.
لە سکی نائومێدیەوە هیوا لەدایک دەبێت، دوای بڵاوبوونەوەی کەیسەکانی دەستدرێژیکردنە سەر ئافرەت بە  دەستی سوپای سوور، دیاردەی خۆکوشتن لە نێو ئافرەتاندا بڵاوبووەوە، تا ئەو کاتەی  بیرۆکەی ئاوەدانکردنەوە و بیناسازی سەریھەڵدا لەسەر  دەستی "لویزا شرۆدەر" ، ئەو ئافرەتە ئەڵمانییەی کە بەسەر ئازاری دەستدرێژیدا زاڵ بوو، و هەڵمەتی دابەشکردنی چەک بەسەر ئافرەتاندا ئەنجامدا، نەک چەکێک بۆ کوشتن، بەڵکو ئامێرێک بوو بۆ دروستکردنەوەی وڵاتەکەیان، چەکەکە پێکهاتبوو لە تەور و شۆفڵ و ئامێری شکاندن ،  دواتر بە ئافرەتی داروپەردوو  " ناسران .
ئافرەتانی ئەڵمانی کاتێک کە قۆڵەکانیان ھەڵئەماڵی ،  یەکەم ئەرکیان دەرهێنانی بەردی ساغ بوو لە نێو داروپەردووەکان بۆ ئەوەی لە بواری بیناسازیدا بەکاربهێنرێنەوە، شار و شەقامەکان لە داروپەردووەکان پاک بکەنەوە و بیانگوازنەوە بۆ دەرەوەی شارەکان، هەروەها کارکردن لەو کارگانەدا کە بوون بە ژێر  بۆردومانەکەوە .
بە جەستەی باریکیان، لە ماوەی ٩ مانگدا سەرکەوتوو بوون لە شکاندنی پاشماوەی ١٨ ملیۆن ماڵ، و کردیان بە ٧٥٠ هەزار مەتر سێجا پیسی، کە لە شێوەی شاخ لە سەرتاسەری ئەڵمانیا کۆیان کردەوە.  ھەر بەم شێوەیە بنیادنانەوەی ئەڵمانیا (١٠) ساڵی خایاند لە ساڵی (١٩٤٥) تا ساڵی (١٩٥٥) لەسەر دەستی ئافرەتان.
مێژووی مۆدێرن نکۆڵی لەو ڕۆڵە نەکرد کە ئافرەتانی ئەڵمانی لە بنیاتنانی وڵاتەکەیاندا هه‌یانبوو لە کاتێکدا کە پیاوان لە ووڵاتەکەدا نەبوون. یادەوەرییان لە پەیکەرەکاندا هه‌بوو و ناویان بە ژمارەیەک شەقام و گۆڕەپان درابوو، جگە لە بوونی کتێبێکی ئەدەبی کە لە زانکۆکان لەژێر ناوی "ئەدەبی دارووپەردوو"   دەوترێتەوە، کە تێیدا خەبات و چەسپاوی ئافرەتەکان بە نەمری دەھێڵێتەوە .

 هاوراز

Designed and developed by AVESTA GROUP