پاراستنی جلوبهرگی كوردی، پاراستنی شوناسی نهتهوهییهمانه
جلوبەرگی نەتەوەیی ئەو جلوبەرگانەن كەناسنامەی
ناوچەیەكی جوگرافی دیاریكراون، بەو جلوبەرگانەوە هەر نەتەوەیەك دەناسرێتەوە واتە
دەرخەری رەسەنایەتی نەتەوەو گەلانن، كوردیش وەكو هەر نەتەوەیەكی تر خاوەنی ئەم
تایبەتمەندیەیە كە پێی دەناسرێن وجیادەكرێتەوە لەنەتەوە و گەلانی تر.
لهم رووهوه، دكتۆرە غەیدا بێروخی
ئاماژه بۆ ئهوه دهكات كه جلوبهرگی كوردی یەكێكە لە هێماو سیمبولە فەرهەنگی و
نەتەوەییەكانی كورد كە مێژویەكی كۆنی هەیە لەگەڵ هێماو توخمە نەتەوەییەكانی تری
وەكو خاك ، ئالا ، سرود ، زمان، هەربۆیە زۆر گرنگە ئێمەی كورد بایەخێكی زۆر بەجل
وبەرگی رەسەنایەتی كوردی بدەین بۆ ئەوەی ئەو تایبەتمەندیە یاخود خاسیەتە
هەربەزیندووی بمێنت.
پاراستنی ئەو كلتورو نەریتە ئەركی
هەموومانە بەتایبەت ئافرەتانمان رۆڵی گرنگ و بەرچاویان هەیە لەزیندو راگرتنی جلوبەرگی
كوردی بەوەی كاتێك كە ئەوان بەبەردەوام جلی نەتەوەیی دەپۆشن و مناڵەكانیشیان فێر
دەكەن كە پابەندی ئەم نەریتە بن و هەرخۆیان دەبن بە قدوە بۆمنالەكانیان.
مرۆڤ دەبێت شانازی بەرهسهنایهتی خۆیەوە بكات
كلتورو دابونەریت و خاك و نیشتمانی خۆی خۆشبوێت لەكاتێكدا هەرپۆشینی جلی كوردی
تاوان بوو، و بەستنی جەمانە تاوان بوو لەو
كاتەی كە ئازاد نەبوین بەهای شتەكانمان زیاتر دەزانی بەڵام لەئیستادا كە ئازادین
لەپۆشینی وای لێهاتووە لە سالێكی تەواو تەنها رۆژێك جلی كوردی بپۆشین ئەوەش لە
رۆژی جلی كوردیدا كە لەوانەیە ئەویش بە حەز
و ئارەزوی خۆمان نەبیت، بەڵكو لاسایی كردنەوە وابكات بیپۆشین. شتێكی تریش
لەئیستادا باوە ئەویش بریتیە لەشێواندنی شێوازی رەسەنی جلی كوردی ئەمەش رێگایەكی
ترە بۆ لەناوبردنی جلی رەسەنی ، هەربۆیە زۆر گرنگە كە بایەخێكی تەواو بەم لایەنە
بدرێت و هەوڵ بدرێت بە بەردەوام جلی كوردی بە زیندووی رابگرن بەتایبەت ئافرەتانمان
پێویستە رۆڵی بەرچاویان هەبێت لەم بوارەدا بۆ ئەوەی كوردایەتیمان پارێزراوبێت.
کازیوە محهمهد
خطاط ، چالاكوانی مهدهنی تیشك دهخاتهسهر ئهوهی كه ڕۆڵی ئافرەت لە جلوبەرگی
ئافرهتانهی کوردیدا وایکردوە خاوەن مێژوو و پڕ لە جوانی و جێی بایەخی نەتەوەکانی
دیکە بێت، جلوبەرگی کوردی یەکێک لە جوانترینی ئەو جلوبەرگانەیە کە نەک تەنیا لە
کوردستان بەڵکو لە سەر ئاستی جیهان لای دیزاینەرەکانی جلوبەرگ ناوبانگی هەیە.
جلوبەرگی هەر نەتەوەیەک پڕە
لە تایبەتمەندی کەلتوری و کۆمەڵایەتی، لەم نێوەندەدا جلی کوردی پیشاندەری ئەم
کەلتورە دەوڵەمەندەیە و پێگەیەکی باڵای بە جلوبەرگی کوردی بە تایبەت بۆ ئافرهتان
بەخشیوە، زۆر گرنگە بۆ کلتوری کوردی گەل و نەتەوەمان، چونکە کاتێک دەمانەوێت گەل یان نەتەوەیەک بناسین، سەرەتا بیر لە دابونەریت
و کەلتوری ئەوان دەکەینەوە و ئەمەش لە زمان، وێژە و جلوبەرگی ئەواندا دەردەکەوێت،
بە شێوازێک کە لە ناسینی هەر گەل و نەتەوەیەک دەتوانم بڵێم سەرەتا ئەوەی سهرنجی
خەڵک ڕادەکێشێت جلوبەرگ و تایبەتمەندییەکانی ئەو ناوچە و نەتەوەیە دەبێت.
کە ئەمەش وا دەکات ڕۆڵی ئافرەت لە
جلوبەرگی کوردیدا چەشنێک لە جوانی و کەم وێنەیی و کلتوری نەتەوایتیمان زیاتر بەرەو
پێش بچێت، ئەمەش پیشاندەری مێژووی گەلی کوردە و بۆ زۆربەی هاووڵاتیانیش جێی سهرنج
بووە.
دەتوانم
بڵێم جلوبەرگی فەرمی و نیشتمانیی تایبەت بە نەتەوەی کوردە. جلی کوردی لە ڕووی
شێواز و پۆشینییەوە لە ناوچەیەکەوە بۆ ناوچەیەکی تری کوردستان جیاوازە. لە
پەیدابوونی کولتووری جلوبەرگی کوردی تا ئێستا گۆڕانکاری بەسەر شێوەکەی هاتووە،
بەڵام مۆرکی نەتەوەیی پاراستووە و توانیویەتی تا ئەمڕۆ بە زیندوویی بمێنێتەوە
لەنێو کوردان.
ههروهها
ئەڤین فتاح غزالی، پێیوایه كه هەر میللەتێك خاوەنی كلتورو دابونەریتی خۆیەتی
مانەوەی كلتورو جل و بەرگیان دەبێتە رەمزێكی نەتەوەی و سەروەرییە بۆ ئەو میللەتە،
میللەتی كوردیش هەر وەك میللەتانی تر خاوەنی كلتورو دابونەریتی خۆیەتی، بە بۆنەی
رۆژی جلی كوردی رۆژی (10) مانگی ئاداری هەموو ساڵێك وەك رۆژێكی نەتەوەی بۆ پۆشینی
جلی كوردی دەستنیشان كراوە وهاوڵاتیان بەپۆشینی جلی كوردی یادی ئەم رۆژە بەرز
رادەگرن. جلی کوردی ئەو جلوبەرگەیە کە تایبەتە بە نەتەوەی کورد و بەشێکی سەرەکیی
کولتووری کوردییە. جلی کوردی لە ڕووی شێواز و پۆشینییەوە لە ناوچەیەکەوە بۆ
ناوچەیەکی تری کوردستان جیاوازە. لە پەیدابوونی کولتووری جلوبەرگی کوردی تا ئێستا
گۆڕانکاری بەسەر شێوەکەی ھاتووە بەڵام مۆرکی نەتەوەیی پاراستووە و توانیویەتی تا
ئەمڕۆ بە زیندوویی بمێنێتەوە لەنێو کوردان.
نیگار نهجات – مێرگهسور