یەکێتی ئافرەتانی کوردستان یادی۱٦ئاب دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانی بەرز نرخاندییە
یەکێتی ئافرەتانی کوردستان یادی۱٦ئاب دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستانی بەرز نرخاند
ڕێکەوتی ١٤ ی ئابی ٢٠٢٤ بۆ ساڵیادی لەدایکبوونی جەنابی سەرۆک بارزانی و دامەزراندنی پارتی دیموکراتی کوردستان،
لە چوار چێوەی چالاکیەکانی مەکتەبی سکرتاریەت_یەکێتی ئافرەتاتی کوردستات تایبەت بە ۱٦ ئاب بە ڕێکخستنی مەراسیمێک دەستپێکرد.
سەرەتای مەراسیمەکە سکرتێری یەکێتی ئافرەتانی کوردستان خاتوو “زیبا تەها” وتارێکی پێشکەش بە ئامادەبووان کرد و تیشکی خستە سەر گرنگی دامەزراندنی پارتی و ئامانجی پارتی دیموکراتی کوردستان لە دامەزراندنی یەکێتی ئافرەتان، کە یەکێتی ئافرەتان هەمیشە وەکوو قوتابخانەیەکە بۆ پێگەیاندنی کادران بۆ حزب و بۆ کایە جیاجیاکان.
پاشان ڕێزگرت لە (٥٥) کادری یەکێتی ئافرەتان، کە لە کۆنفرانسە ناوخۆییەکانی پارتی سەرکەوتن، و دۆکیۆمێنتارییەکمان نمایش کرد لەسەر ڕۆڵی یەکێتی ئافرەتان لە پێگەیاندنی ئافرەت، کە لەلایەن بەشی ڕاگەیاندنی یەکێتی ئافرەتانی کوردستان ئامادەکرابوو، پاشان لە کۆتای مەراسیمەکە چەند پارچە میوزیکێک پێشکەش بە ئامادەبووانی مەراسیمەکە کرا.
مەراسیمەکە کۆتای هات بە پێشکەشکردنی دیاری تایبەتی د. ڤیان سلێمان ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتیمان و سکرتێری پێشووی ڕێکخراوەکەمان هاوکات دیاری و گوڵی د. ڤالآ فەرید ئەندامی کۆمیتەی ناوەندی پارتیمان بە ئافرەتانی سەرکەوتوو لە کۆنفرانسە ناو خۆیەکانی پارتی دیموکراتی کوردستان.
#یەکێتی ئافرەتانی کوردستان