كوشتن و توندوتیژی دژ ئافره‌تان
توندوتیژی به‌شێوه‌یه‌كی گشتی دیارده‌یه‌كی نامۆ نیه له
كۆمه‌ڵگه‌كانی رۆژهه‌ڵات، هۆكار و جۆری زۆرن و ده‌رئه‌نجامیشی قوربانی ئافره‌تان و
نائارامی خێزانه. دیاره توندوتیژی چه‌ندین پێناسه‌ی هه‌یه و شاره‌زایان له‌م
بواره به‌كورتی هه‌موویان هاوڕان له‌سه‌ر ئه‌وه‌ی هه‌ر هه‌ڵوێستی نامۆ و به‌كارهێنانی
وشه‌ی زبر و لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌دان توندوتیژییه.
هه‌ڵبه‌ته كوشتن، توندوتیژی به‌رامبه‌ر ئافره‌تان به‌تایبه‌تی
مێژووییه‌كی دوورودرێژی هه‌یه كه به‌و شێوه‌یه مافه‌كانی ئافره‌تان پارێزراو
نابێت و پێشێل ده‌كرێت. له‌هه‌رێمی كوردستان له‌گه‌ڵ ئه‌و هه‌موو گۆرانكاری و
كرانه‌وه به‌رووی ووڵاتانی دیكه و تاراده‌یه‌ك پێشكه‌وتنی هه‌رێمه‌كه‌مان له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌شدا كه‌یسی ئافره‌تان پێشكه‌وتنی ئه‌وتۆی به‌خۆیه‌وه نه‌بینیوه، له‌گه‌ڵ
ئه‌وه‌ی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و داموده‌زگا فه‌رمی و ئیداری و ئۆرگانه حزبی
و لایه‌نه سیاسیه‌كان تا راده‌یه‌كی باش پشتگیری له‌مافه‌كانی ئافره‌تان ده‌كه‌ن
كه‌چی ساڵانه چه‌ندین ئافره‌ت ده‌كوژرێن و یان له‌ژێر فشاری ژیانی كۆمه‌ڵایه‌تی
خۆیان ده‌كوژن و ئه‌شكه‌نجه ده‌درێن و مافه‌كانیان پێشێل ده‌كرێت. به‌پێی ئه‌و
داتا و زانیاری و هه‌واڵانه‌ی كه له راگه‌یاندنه‌كان، به‌رنامه په‌یوه‌ندیداره‌كان،
به‌رێوبه‌رایه‌تی، ئه‌نجومه‌ن، رێكخراوه‌كانی ئافره‌تان و ژنان ئاماژه‌ی پێده‌كرێت،
ده‌كرێت بوترێت رێژه‌كه زیاتره له‌وه‌ی باسی لێوه ده‌كرێت، له‌به‌رئه‌وه‌ی
ژماره‌ی ئه‌و ئافره‌تانه‌ی په‌نا بۆ به‌رێوه‌به‌رایه‌تی و شه‌ڵته‌ر و رێكخراوه‌كان
ده‌به‌ن زیاترن و هه‌ندێكیان كێشه‌كانیان له‌چوارچێوه‌ی خێزان ده‌هێڵنه‌وه و په‌نا
بۆ هیچ لایه‌كی دیكه نابه‌ن جا چ له‌به‌رئه‌وه‌ی متمانه‌یان نیه وه یان بۆ
پاراستنی ناوبانگی خۆیان و خێزانه‌كانیان سه‌ره‌رای ئه‌وه‌ی گرفت و كێشه‌یان هه‌یه
و رووبه‌رووی توندوتیژی ده‌بنه‌وه، به‌ڵام بێ ده‌نگیان هه‌ڵبژاردووه له‌وانه‌یه
وایان پێ پۆزه‌تیڤ بێ كه باسی لێوه نه‌كه‌ن تا هه‌وڵی چاره‌سه‌ری گونجاو له‌چوارچێوه‌ی
خێزانه‌كانیان بۆ فه‌راهه‌م بكرێ، چونكه ئافره‌تان ئه‌گه‌ر پاڵپشت و رێنماییه‌كان
و پشتگیرییه‌كانیان له‌لایه‌ن خێزانه‌وه هه‌بێ ده‌كرێ چاره‌سه‌ری گونجاو بۆ گرفته‌كانیان
هه‌بێ و كێشه‌كانیان به هه‌ڵواسراوی نه‌مێنێته‌وه، به‌ڵام ئه‌گه‌ر رێنمایی و
پشتگیری خێزانی نه‌بێ ئه‌وه ئه‌گه‌ری گه‌وره‌تر بۆ كێشه‌كانیان زیاترن و ده‌كرێت
بوترێ ئه‌مه ده‌بێته هۆی توندوتیژی و ته‌نانه‌ت كوشتنی ئافره‌تان.
دیاره چاره‌سه‌ركردنی گرفتی خێزانی و نه‌هێشتنی
توندوتیژی ته‌نها ئه‌ركی ده‌زگایه‌ك یان ئۆرگان و لایه‌نێك نیه، به‌ڵكو ئه‌ركی هه‌موو
لایه‌كه چ په‌رله‌مان یان حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان و ده‌زگا ئه‌منی و یاسایی و
راگه‌یاندن و رێكخراوه و سه‌نته‌رو به‌رێوبه‌رایه‌تی و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار و
ته‌واوی كۆمه‌ڵگه‌یه ئه‌م كێشه و گرفتانه شیبكه‌نه‌وه و هۆكارو جۆر و رێگه‌ی
چاره‌سه‌ری گونجاو بخه‌نه‌روو، كه ده‌كرێ به‌رێگه‌ی كۆنفرانسی تایبه‌ت ولێكۆڵینه‌وه
و بڵاوكردنه‌وه‌ی هۆشیاری گشتی به ئامانجی پاراستنی ژیانی خێزانی و گرنگی ته‌بایی
و به‌خته‌وه‌ری خێزان له‌چوارچێوه‌ی پاراستنی مافه‌كانی ئافره‌تان.
ده‌بێ بیرمان نه‌چێت
كه هه‌بوونی رێژه‌ی به‌رچاو له ئافره‌تان له په‌رله‌مان و حكومه‌ت و موئه‌سه‌ساتی
كۆمه‌ڵگه‌مان و به‌مه‌ده‌نی و سیاسییه‌وه ته‌نها رووی جوانی هه‌رێمه‌كان پیشان
نادات به‌جیهانی ده‌ره‌وه، بگره زیاتر كوشتن و توندوتیژی و پێشێلكاری كاریگه‌ری
زیاتره. ئه‌و ژماره‌یه‌ی كه له ساڵانی رابردوو ئافره‌تان خۆیان كوشتوه یان
كوژراون و توندوتیژی دژیان به‌كارهاتوه بۆ پێگه‌ی هه‌رێمه‌كه‌مان به به‌راورد به
ناوچه‌كه گونجاو نیه و پێویسته رێگه چاره‌ی گونجاو بۆ ئه‌م بابه‌ته دابین
بكرێت، ده‌كرێ سود له ئه‌زمونی وڵاتانی پێشكه‌وتوو وه‌ربگیرێ و به‌ر له‌به‌رچاوگرتنی
دابونه‌ریتی و گونجانی له‌گه‌ڵ كۆمه‌ڵگه‌ی ئێمه.