مافی مرۆڤ و تەکنەلۆژیا لەڕوانگەی رێکەوتنامەی (CEDAW)

ئیراد منوچر سان احمد
09/08/2021

 
لەگەڵ بڵاوبونەوەی  پەتای کۆرۆنا (COVID 19   ) مشتومڕ و گفتوگۆکان لە سەر بوون و نەبوونی تەکنەلۆژیا لە ژیان ڕۆژانەماندا کۆتایی پێهات و ئێستا  تەکنەلۆژیا پانتایەکی فراوانی ژیانی داگیر کردووە و   زۆرێک  لەکارەکانمان لەرێگەی تەکنەلۆژیا  بەرێدەکەین .
 شایەنی باسە لەئێستادا  ناتوانین بڵێن کەپەیوەندی نیە لەنێوان دەستگەیشتن بە ئەنتەرنێت و پیادەکردنی مافەکانی مرۆڤ لەگەڵ پێشکەوتنی تەکنەلۆژیای پەیوەندیکردن لە ڕێگەی  ئامرازەکانی   مۆیایل و   ئەنتەرنێت.
بێگومان ئەوەی پەیوەندی هەیە بەتەکنەلۆژیا ومافی مرۆڤ شتان گەلێکن کە تائێستا شیکار و چارسەری بۆ نەکراوە و پرسیارێکن کە دەبێت بیری لێبکەینەوە.
   وەک تێبینی دەکرێت  لە هەندێ باردا نەبوونی  دەستگەیشتن   بەزانیاری لەسەر بەکارهێنانی  تەکنەلۆژیا نایەکسانی قووڵتر  دەکاتەوە لەنێوان هەردوو ڕەگەزه‌کەدا، وە بۆ ئەوەی بزانرێت تا چ   مەودایەک  وڵاتان و کۆمپانیاکان  بەرپرسیارن بەرامبەر خۆشگوزەرانی خەڵک   لە فەزا و ژینگەی ئەلەکترۆنیدا وچۆن دڵنیا بین کە ئەنتەرتێت ژینگەیەکی سەلامەته‌ بۆ ژنان .
  لە 29 حوزەیرانی 2012 ئەنجومەنی مافی مرۆڤ بڕیاریدا  کەدەستگەشیتن بە ئەنتەرنێت  یەکێکە لە بنەماکانی مافەکانی  مرۆڤ و    فەزای ئەلەکترۆنیش  پەیوەندیەکی بتەوی هەیە لە پیادەکردنی ئازادیە دەستنیشان کراوەکان لە بەندە  نیودەوڵەتیەکانی مافی مرۆڤ وەک جاڕنامەی مافەکانی مرۆڤ و پەیماننامەی نێودەوڵەتی بۆ مافە مەده‌نی وسیاسییەکان.

لە ئێستادا لیژنەی هاوپەیمانە جیاوازە نێودەوڵەتیەکان  کاردەکەن   بەپێی ئەو  ڕاپۆرتانەی   کە لەلایەن نوینەرایەتی  نێودەوڵەتی جیاوازەکانی  رێکخراوی ماف مرۆڤ   بەدەستیان دەگات ،     لەرێگەی شیکردنەوەی داتاکان و پێشنیارو تێبینیه‌کانیان  بۆ ئەوەی   هەوڵبدرێت  بۆ کارکردن  لەسەر بڕیارەکان  و فراوانکردنی چوارچێوەی کار بۆ شیکردنەوەی مافەکانی مرۆڤ پەیوەست لەبەکارهێنانی تەکنەلۆژیا، وکارئاسانی بۆ گفتۆگۆ بە ئامانجی پاراستنی و  گەرەنتیدانی مافەکان مرۆڤ.
. لە  رێکەتنامەی   ( نەهێشتنی  هەموو جۆرە  جیاکارییەک دژ بەژنان )  کە بە سیداو ناسراوە .
(Convention on the Elimination of all Forms of Discrimination Against Women (CEDAW)      
  ڕوونکردنەوەی داوە  لەسەر پەیوەندی لە نێوان مافەکانی ژن ومافەکانی دەستگەیشتن بە ئەننەرنیت و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا  بەرێگە جیاوازەکان.

 لە نوێترین بڕگەکانی سیداو لە پێشنیاری گشتی ژمارە  35     هاتووە  کە ئامرازەکانی تەکنەلۆژیا لە ژینگەی گڵۆباڵیزم و مۆدێرندا ئەگەری زیادبوونی توندوتیژی لەسەر بنەمای جێندەر زیادکردووە .
  بەجۆرێک  توندوتیژیەکان  دژبه‌ ژنان ڕووبەڕووی ئاستێکی بەرزبوونەتەوە لە ڕوانگەی  دەربازبوون تاوانباران لە سزا لە فەزای  تەکنەلۆژیای  کە یەکێکی دیکەیە  لەو ژینگانەی کە ژن  تێیدا ڕووبەڕووی توندوتیژی و جیاکری دەبێتەوە.
  لیژنەی سیداو داوا دەکات کە گرنگە  تەکنەلۆژیای نوێ بەکاربهێنرێت  بە رێگەیەکی کاریگەر و بەشێوەکی گشتگیر کە ڕەچاوی هەستیاری جێندەری تێدا بکرێت، وەک تێبینی دەکرێت کە ئەمە هەلێکە بۆ هەڵبژاردن وبەرجەستەکردنی ستراتیژییەکان لەسەر بنەمای تواناسازی و سەرکردایەتکردنی ژن بەتایبەتی لە بواری تەکنەلۆژیای دیجیتاڵی.
سەرەڕای نەبوونی ڕێکەوتنامەیەکی  دیاریکراو  وەیان پێشنیارێکی گشتی لە سەر بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا و  پیادەکردنی مافەکانی ژن، بەڵام رێکەوتننامەکە چوارچێوەکی کاری بەهێزی داناوە بۆ شیکردنەوەیەکی  گونجاو  لە بواری مافی دەستکەوتنی ئەنتەرنیت   لەکاتی  یەکتربڕینی لەگەڵ مافەکانی مرۆڤ.

لە بەندی 1 ی رێکەوتنامەکە تێڕوانینی  بۆ چەمکی  زاراوەی  جیاکاری دژ بە ژنان  کردوە لە شیکردنەوەی  لە شێوەکانی  جیاکاری  کە ئەنجام دەدرێت  لەدەرئەنجامی گەشەسەندنی تەکنەلوژیا، و هاوشێوەی  ئەوە لە بەندی 2 و 3  کە پەیوەندی هەیە بە  ناچاری  پایەندبوونی دەوڵەتەکان بۆ نەهێشتنی نایەکسانی لە  دەستکەوتن و بەکارهێنانی تەکنەلۆژیا لە رێگەی دانانی یاساکان و سیاسه‌تی گشتی  کە گەرەنتی بکات بۆ دابینکردنی  ئیمکانیاتەکانی دەستگەیشتن  بەئەنتەرنێت پاراستنی داتا  و ئاسایش لە ژینگەی دیجیتاڵدا بۆ گەیشتن بە دادپەروەری لەکاتی  دووبارە بەرهەمهێنانی توندوتیژی لەو فەزایەدا.
هەروەها بەهەمان شێوە بەندی 5 و10 لە ڕێکەوتننامەکە  پێویستە دەوڵەتان ئەو  توانایان هەبێت لە گرتنەبەری نەهجێکی گونجاو بۆ نەهیشتنی  جیاکاری  لەسەر بنەمای لە قاڵبدان  بۆکچان  و  ژنان   بەشداری پێکردنیان  لە پرۆگرامەکانی ڕاهێنانی پیشەی تەکنیکی، وەک زانستی کۆمپیوتەر کە  ئێستا بوونی هەیە لەسیستەمی خوێندن و  رۆشنبیریی گشتییدا.

تایبەت بە بەشداری سیاسی کە رێکەوتنامەی سیداو  لە بەندی 7  هاتووە کە گرنگە  دەوڵەتەکان  بەهەند وەرگرتنیان هەیبَت بۆ چارەسەرکردنی  ئاستی بەرزری توندوتیژی سیاسی لەسەر بنەمای جێندەر  کەڕووبەڕووی  ژن دەبێتەوە لە ژینکەی ئەلەکترونیدا ،وە لە بەندی 8ی  سیداو هاتووە کە گرنگە دەوڵەتەکان  گەرەنتی بەشداری یەکسانی نوینەرایەتی  ژن  لە  ئاستێکی بەرزدا بێت تایبەت بە گفتۆگۆکان لەسەر ئەنتەرنیت وەک بوونی دەنگی ژن لە   کۆڕبەندی بەرێوەبردنی ئەنتەرنیت کەلەلایەن نەتەوە یەکگرتوەکان ئەنجامدەدرێت  کەنوێنەرایەتکردنی ڕەگەزی مێ  کەمترە  لە ڕەگەزی نێر .
لەکاتێکدا  شاره‌زایان لەو بڕوایەدان کە  بەرەوپێشچوونی مافەکانی مرۆڤ پەیوەست لە بەکارهێنانی تەکنەلوژیا  هێشتا رێگه‌ و مەودایەکی دووری هەیە، بەڵام رێکەوتنامەی سیداو  لە توانایدایە  کە  بە شێوەیەکی تیۆری پشکی هەبێت  لە پێدانی هەل بۆ جێبەحێکردنی شیکردنەوەیەکی گشتیر بۆ مافەکانی  مرۆڤـ   بەئامانجی    تێکشکاندنی ئەو  بەربەستانەی کە رێگری دەکات  لە پێدانی مافەکان  ژنان   لە فەزاری ئەلەکترۆنی.
لێره‌دا گرنگە کە ئاماژەی سوپاسگوزاری بۆ ئەو رێکەوتنامەی بنێرین کەوەک دۆکێومێنتێکی زیندوولە هەر وڵاتێک بێت  لە توانیدایە کە چ چوارچێوەیەکی کاری بدۆزێتەوە بۆ پاراستنی مافەکانی ژن  لە فەزا و ژینگەی دیجیتاڵیدا.


Designed and developed by AVESTA GROUP