تاوانی کوشتنی ئافرەت بە بیانوی شەرەف

نازەنین عەزیز
11/08/2021


ئەم تاوانە ئەنجام دەدرێ لە لایەن پیاوی خێزان بەرانبەر ئافرەتی خێزان کە ئەم تاوانە زۆر جار  بەرانبەر  بە کچ، خوشک، ھاوسەر بە بیانوی ئەوەی ئەو ئافرەتە بۆتە ھۆی ئەوەی ناوبانگ و شەرەفی بنەماڵەکەی لەکەدار بکرێ،جا بە ھۆکاری جیاواز وەک ڕازی نەبون بە ھاوسەرگیری بەزۆر، دەستدرێژی کردنە سەر ،جیابونەوە، چەندەھا ھۆکاری تری کە ئافرەتەکە دەبێتە ھەدەف بۆ کوشتن.
 ئەو روداوانەی ڕۆژانە ڕودەدەن تاوانێکی دوبارە بووەوەن، وشەی  شەرەف کە ووشەیەک بو لە ٢٠٠٠ساڵ پێش ئێستا لە سەردەمی ئیمپراتۆری رۆمانی قوربانی بۆ دەدرا لە سەردەمی ئێستادا کە سەدەی بیست و یەکە گیانی ئافرەت و کچانی ئەم نیشتیمانە دەگرێ ،٢٠٠٠ساڵ پێش کە یاسایەک لەلایەن ئاگوستوس دەرکرا کە رێگە بە باوکان دەدرا بە کوشتنی کچەکانیان گەر لە یاساکانی خێزانی لایان دا لە زۆربەی ووڵاتان ئەو یاسایە گۆرا، بەڵام لە زۆربەی تریش ماوەتەوە ئێستاش کاری پێ دەکرێ، بەڵام یاسا دانراوەکان ھەرچیەک بن ھێشتا ساڵانە ھەزاران ئافرەت گیانی خۆیان بە کوشتن دەدەن بەبیانوی شەرەف.
  کۆمیسیۆنی مافی مرۆڤ   ٢٠ساڵ پێش ئێستا ئەوەی ڕاگەیاندوە کەکوشتن بەناوی شەرەف لەو ووڵاتانە ھەیە زۆرو بەرچاوە(عێراق، ئێران، پاکستان، تورکیا، بنگلادیش، ئیتالیا، ئەفغانستان..چەندەھای تر)لەو وڵاتانە ساڵانە  ٥٠٠٠ئافرەت بەو تاوانە گیان لە دەست دەدەن، بێگومانیش ھەرێمی کوردستانیش بۆ سەدان ساڵ پێش دەگەرێتەوە  بەھۆی نزیکی لەو وڵاتانە و ھێرشە یەک لەدوایەکەکان و داگیرکردنیان بەجۆرێک کلتورو فکرەی کوشتنی ئافرەت لەو وڵاتانە بۆ کوردستان گوازرایەوە و تا ئێستاش ماوە، بەشێکی ھەبونی ئەو بابەتە بۆ یاسا دەگەرێتەوە کە لە یاساکانی عێراقی کەمتەرخەمی لەبکەرەکانی ئەم جۆرە تاوانەدا دەکا ھەرچەندە لەھەرێمی کوردستان یاسای تایبەت بە کوشتنی ئافرەت ھەموارکراوەتەوە، بەلام نەبۆتە ھۆی ئەوەی ئەم جۆرە کردەوانە کەم ببنەوە کە دیارترین نمونەش کردەوە یەک لەدوای یەکەکانن کە رۆژانە ڕودەدەن. دەست خۆشی بۆ سەرۆکی حکومەتی ھەرێمی کوردستان بۆ ھەڵوێست وەرگرتن و بڕیاردان لەسەر بکەرانی کوشتنی ئافرەت جێی دڵ خۆشیە، ھیوادارین ئەم ھەڵوێستانە ببنە ھۆکارێک بۆ کەم بونەوەی ئەم دیاردە زەق وقێزەونانەی کۆمەڵگەکەمان بەگشتی.


Designed and developed by AVESTA GROUP