ههڵبژاردن وبەشداری ئافرەتان
ههڵبژاردن
بەشێوەیەکی گشتی ھەڵبژاردنی کەسی یان کومەڵە کەسی بو پلەیەکی دیاریکراو «پەرلە
مان» مێژوویەکی دووری ھەیە ونوێ نیە. لەمێژووی مرۆڤایەتی کە بەئامانجی ههڵبژاردن
بۆ سەرۆکایەتی یان بەرێوەبردن یان دەستەیەک دێت، لە مێژووی ههڵبژاردن چەند شێوازی
ھەبوە لە لای رۆمانیەکان ههڵبژاردن ھەبوە بۆ دانانی سەرۆکی یان کەسایەتی دیار بۆ پێدانی
پلەیەک وتەنانەت تا دەگاتە مێژووی ئیسلامیش. ههڵبژاردن ھەبوە ھەندێكجار بۆ
چارەسەرکردنی کێشە وگرفتی ههڵبژاردن ێەنجامدراوە تاچارەسەری گونجاو دیاری بکەن
یان بۆ ھەڵبژاردنی ناوێک کە بەرپرسیارێتی وەربگرێت.
ههڵبژاردن لەزۆربەی وڵاتانی ئێستاش ئەنجام
دەدرێت وگەلان بەشداری دەکەن لەم پرۆسە گرنگە کەئەمەش مافێکە لەمافەکانی مرۆڤ و، ئهرکێکە
لەسەر تاکەکان بۆ بەشداریکردن وھەڵبژاردنی کەسانی شیاو وگونجاو کە بەپێی چەند
مەرجی دیاریکراو لەتەمەن و بهپێی قانونی ھەرکومەڵگەیە تاكهكانی
تیدابەشداردەبن و ئەم مافەیان ھەیە
ئافرەت بن یان پیاو . لەھەرێمی کوردستان ساڵانێکە ههڵبژاردن ئەنجام ئهدرێت
وتاکی کوردی شارەزای ھەیە لەههڵبژاردن وشێوازی بەشداری وجۆرەکانی و مەبەست لە
ئەنجامدانی.
ئافرەتی کورد لەم ھەرێمە ھەر لەدوای راپەرین
ولەگەڵ ھەڵبژاردنی یەکەم ئەنجومەنی نوێنەران لەھەرێمی کوردستان لەسالی ١٩٩٢ئەم
مافەیان ھەبوە چ وەک بەشداری لەدەنگدان چ وەک پاڵێوراو یان لە دەستەی چاودێری
ولیژنەکانی ھەژماركردنی دەنگ و راگەیاندنی ئەنجامی کۆتایی کە ئەمە مافی یاسایی
ھەر ئافرەتێکە لەکاتێکدا لە ھەندێك له وڵاتانی دراوسێ ساڵانی دوای ئیمە ئەو
مافە بەئافرەتانیان درا.
گرنگی
ڕۆڵی ئافرەت وبەشداریکردنی لەم پرۆسەیە، بەبڕوای ئیمە دەبێ یەکسان بێ بە مێژووی
دوور و دیرۆکی قوربانیەکانی بێ کە ھەردەم بەشداری کاریگەری ھەبوە لە کۆی پرۆسە
سیاسی وئابووری وکۆمەڵایەتی وپەروەردهیی و، پێشتریش لە خەباتی سیاسی و ئاوارەی
کەواته گرنگە ئافرەت بەشدار بێ و رۆڵی کاریگەری ھەبێت لەکۆی پرۆسەکە بەتایبەتی لەرۆژی دەنگدان بۆ ھەڵبژاردنی
نوێنەرانمان لەپەرلەمانی عیراق وئەرکی ئیمەی ئافرەتە کەبەشدار بین وبەگرنگیەوە
بروانینە ھەڵبژاردنی کەسی شیاو و بوێر تا لەئاستی داواکاریەکانی تاکی کوردی وھەرێمەکەمان
بن. ئیستا بەرەو ھەڵبژاردنی نوێنەران بۆ پەرلەمانی عێراق نزیکدەبینەوە رۆڵی
ئافرەت لێرەدا رۆڵی کاریگەری دەوێت وبەگرنگیەوە تێروانینی دەوێت بۆ بەشداریکردنی
کارا لەم پرۆسەیە، چونکە ھەرێمەکەمان پێویستی بەھەڵبژاردنی نوێنەری بوێر و بەتوانا
وشارەزا وچالاکە لەداکۆكیکردن لەمافەکانمان لەبەغداد وەک لای ھەموان دیارە كۆمهڵێك
کێشە و بابەتی گرنگ ھەیە كه نەکراوە وماوەتەوە بێچارەسەر وەک مافە دەستوری و کێشەی
ناوچەکانی دەرەوەی ھەرێم ومادەی ١٤٠ دەستوری وشایستە دارایی وچەندین کێشە
وبابەتیتر کەبەھەڵپستراوی ماون چارەسەری نەکراوە ، کەواته گرنگە بەشداری بکرێت لەههڵبژاردن
تا نوێنەری ئازا وبویر وخاوەن دەنگ ھەبێت کە بتوانێت بەباشترین شێوە نوێنەرایەتی
کورد بکات بەتایبەتی پاڵێوراوانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەئاستی ئەم
بەرپرسیاریتین ولەرابردو دیار بوو چەند بوێرانە داکۆکیان لەسەرجەم پێکھاتەو ئاین
و نەتەوە و مەزھەب وئایدیەکان دەکرد لە ئایندەش بەھەمان شێوە دەتوانن کاریگەریان
ھەبێت کە لەدەرئەنجام ھەوڵەکان زیاتر دەبن بو گەیشتن بە مافەکانمان.