هەڵبژاردن وکاریگەرییەکانی بەشداری ئافرەتان

تەرزە محمد
05/09/2021

 
هەڵبژاردن یەکێکە لەو چەمکانەی کە بەڕووە سادەکەی مێژوویەکی کۆنی هەیە و، لە سەردەمانێکی زووەوە مرۆڤه‌کان ئەزموونیان کردووە و، وەکوو ئامرازێکی کاریگەر و ڕێگەچارەیەکی گونجاو بۆ چارەسەرکردنی ئەو ئاریشە و گرفتانە بەکاریان هێناوە کە لە کۆمەڵگەدا لە گۆڕێدا بوون. کۆمەڵناسانی سیاسی، مێژووی هەڵبژاردن بۆ سەردەمانی یۆنان و ڕۆمانییەکان دەگێڕنەوە، بەڵام گرنگە ئەوە بگوترێت کە مانا و مەغزا و میكانیزم و چوارچێوەی هەڵبژاردن لەو کاتانەدا بە جۆرێک بووە، کە بۆ ژمارەیەکی کەمی دانیشتووان جوغزکێشراو بووە. واتە تەنیا ئەو کەسانە دەیانتوانی خۆیان کاندید بکەن و بچنە پرۆسەی هەڵبژاردنەوە، کە خاوەنی پێگەی بەرزی کۆمەڵایەتی و سیاسیی باڵا بوون. واتە پرۆسەکە تەنیا لە بازنە و جوغزی ئەواندا ئەنجام دراوە  و، زۆرینەی خەڵکی،  تەنیا کۆیلە و خزمەتکار بوون و،  مافى مەدەنی و سیاسییان نەبووە بتوانن نە هەڵبژێرن و نە هەڵبژێردرێن.
ئەم پرۆسەیە بە تێپەڕبوونی زەمەن و گۆڕانکارییە زۆروزەوەندەکانی بواری مافە مەدەنییەکانی تاک و بڵاوبوونەوەی چەمکی دیموکراسی، گۆڕانی گەورەی بەخۆیەوە دیت، تا گەیشتۆتە ئەم سەردەمە و ئەم قاڵبە یاسایی و دەستوورییەی کە هەیەتی بۆ هەڵبژاردنی کەسێک، یان چەند کەسێک.
بەشداری  سیاسی بریتیە لە بەشداری تاک لە بواری رامیاری و ژیانی گشتی تاوەکو ببیتە دابینکەری بەدەستهینانی هاونیشتیمانیبون و دیموکراسیەت .رۆلی ئافرەت لە بەشداری سیاسی ئامانجی خۆی هەیە کە کاریگەری راستەخۆو ناراستەخۆ دەکاتە سەر دروستکردنی بریار ودابەشکردنی دلنیایى ماف وئازادییەکان .
 ڕۆڵی ئافرەتی سەرکردە لە کۆمەڵگە و بەتایبەت تر لە بەشداری سیاسی لە پرس گەلێک خۆی دەبینێتەوە لەوانەش لە بوارەکانی خۆپاڵاوتنی بۆ هەلبژاردن وە بەشداریکردنی لە بانگەشەى هەڵبژاردن و دەنگدان و کارلێکردنی لەگەڵ ژیانی سیاسیدا، هەروەها لە چوونە نێو پارت و رێکخراوە حیزبی ورێکخراوە ناحکوومیەکان دیسانەوە ئافرەت رۆڵی هەیە و دەبێت .
 ئەگەر سەیری كۆمەڵگە رۆژئاواییەكان و دیموكراسیەكان بكەین  دەبینین ئافرەت  روڵێكی گرنگی هەیە لە سەر هەموو ئاستەكاندا، چ كارگێڕی یان یاسایی یان سیاسی و ..هتد، پێچەوانەی ئەو كۆمەڵگە دواكەوتوو و داخراوانەی كە هێشتا نەیانتوانیوە لە قۆناغی سوننەتی دەرباز ببن بۆ قۆناغی مودێرن، دابونەریتە كۆن و كلاسیكیەكان زاڵن بە سەریاندا، لە هەرێمی كوردستانیش سەرەڕای ئەوەی كە ئێمە هێشتا خاوەن كیانێكی سەربەخۆ نین تاكو ئێستا هەوڵی زۆر دراون سەبارەت بە بەشداری پێكردنی ئافرەتان لە كایە سیاسی و كارگێڕی و یاساییەكاند، بەڵام دەتوانم بڵێم لەو ئاستەدا نیە و هێشتا ئاستی بەشداری ژنان وەكو پێویست نیە، شایەنی گوتنە گرنگیدان بە ئافرەت و بەشداری پێكردنی تا ئاستی بڕیاردان لە پڕۆسەی سیاسی دا، بڕوابون پێویستە هەبێت بە بەشداری پێكردنیان لە هەموو ڕوویه‌كه‌وه‌ لە لایەن كۆمەڵگە و دەستەڵاتی سیاسیەوە،  ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ بڕوابونی تەواو بە بنەماكانی كلتووری دیموكراسیەوە هەرێمی كوردستان لە بارەی بەشداری پێكردنی ئافرەتان بە بێ جیاوازی لەهەڵبژاردنەکان لەساڵی  1991تاکو ئێستا سەرەڕای بوونی بەربەستی سیاسی وکۆمەڵایەتی بەڵام هەمیشە بەشداربون ، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئاستی هۆشیاری تاک وکۆمەڵگه‌، چونکە هیچ کۆمەڵگه‌یەک بەبێ بونی ئافرەت لەکایە سیاسی وحکومی بوارەکانی ژیان پێش ناکەوێت تاکو ڕێژەی بەشداری ئافرەت لەبڕیاردان زۆرنەبێت. خۆشبەختانە هەڵبژاردن لەدوای هەڵبژاردن کاندید بونی ئافرەت لەلایەن حزبە سیاسیەکان زیاد دەکات ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەو متمانە بەهێزەی کە ئافرەت هەیەتی دەتوانێ ڕووبەروی بەربەستەکانی بێتەوە و داهاتوی کۆمەڵگای بەرەوپێشببات. دەخوازم لەداهاتوو ڕێژەی ئافرەت لەهەڵبژادنەکان بەبێ کۆتا بێت وهەرژنێک بگاتە ئەو پێگەیەی خۆی کەدەیەوێت خزمەتی تێدابکات، بێگومان ئەمەش بەچەند قۆناغێک دەکرێت ودەبێت بەرنامەی باشی لەلایەن حكومەت وپەڕلەمان تاکی کۆمەڵگه‌وە هەنگاوی بۆبنێرت تابتوانین ئاستی بەشداریپێکردن و ڕۆشنبیری خەڵک زیاتربکەین .


Designed and developed by AVESTA GROUP