16ی ئۆكتۆبه‌ری ره‌ش

گوڵان حسێن
16/10/2021

 بۆ هەموو گەلی کورد بەتایبەت بۆ کەرکوکیەکان ناوچەکانی دەوروبەری ۱٦ئۆکتۆبەر ڕۆژێکی ڕەشە بۆیان کە بە خیانەتە گەورەکە ناوبانگی دەرکردووە ،هەرگیز لە یاد ناکرێت. نەتەوەیی کورد هەر لە سەردەمی میرنیشینەکانە وە دوای میرنیشینەکانیش لەسەردەمی حوکمڕانیشدا تاکو ئێستاشدا بەدەر نەبووە لە کۆمەلە کەسانێک یان چەند لایەنێک کە دژی نەتەوەیی خۆی بووە لایەنگری دوژمنی کردوە ئەویش بۆ بەرژەوەندی تایبەتی خۆی و پلەو پایەو پۆست بووە مێژوو شاهێدی ئەمەیە کە هەمیشە یەک دەنگ نەبوون یەک وتار یەکرێزی نەتەوەیی کورد بووەتە لەمپەیەکی گەورە لە بەردەم ئامانجە نەتەوەییە نیشتیمانیەکانی.

 گەلی کورد هەرکاتێک بزاڤێکی ڕزگاری خوازی کورد کراوە هەولی بەدیهێنانی ئامانجەکەی داوە یەکسەر لە لایەن کورد خۆیەوە شێوێندراوە کە بە خیانەتی نیشتیمانی ناو دەبریت ، لە کتێبی کورد لە دیدی ڕۆژهەلاتناسیەکانەوە ژان باپتیست تاڤێرنیێ دەلی (شتەکی زۆر خۆشە بە سەفەر بچیتە ولاتی کوردان ) ، ئەمەش هەلبەتە لەبەر ئەمەیە کە کورد زۆر ڕێز لە میوان دەگریت پێشوازی لی دەکات ، بەلام لە زۆر کاتدا بێگانە پەرستە چۆن ؟ ئەم حالەتەی بێگانە پەرستنە زۆر ترسناکە زیاتر لە بوارە سیاسیەکەدا بەدیار دەکەوێت لێرەدا دروستبوونی ۱٦ئۆکتۆبەر بەهۆی ستەم زۆرداری لایەنێک لە پێناوی بەرژەوەندیە تایبەتیە باڵاکانی خۆیان پێش بەرژەوەندیە نەتەوەییەکان بەبێ گەڕانەوە بۆ شکۆ و بەرزی هێزی پێشمەرگە بەبێ گەڕانەوە بۆ خوێنی شەهید بەبێ گوێدانە جەرگ سووتاوی دایکێک بەبێ گەرانەوە بۆ ئەو منالە بێ باوکەی کە تا ئێستا وا دەزانیت باوکی لە شەردایە بەلام باوکی نماوە .....هتد ، بەبێ گوێدانە هیج شتێک شەرەف و خاک و مالی خەلکیان فرۆشت بە بێگانە ، کە چەندان لێکەوتی لێکەووتەوە لە ڕووی هەرێمی و نێودەولەتی یدا ، کەئەمەش زیاتر ڕێگا خۆش دەبێت بۆ زیاتر دەستێوەردانی دوژمن لە کاروباری سیاسی کوردستاندا ، کاریگەر خستنە سەر کاروبارەکان.

لەسەر کورد زۆر پێویستە حزبە سیاسیەکان بەتایبەتی وەکو خێزانێک مامەلە لە گەل یەکتر بکەن چۆن خێزان ئەندامەکانی نێو خێزان هەموو بەیەکەوە کار دەکەن ڕاوێژ بە یەکتر دەکەن لە کاروباردا ریز لە بڕیاری یەکتر دەگرن چۆن یەکگرتوون لە گەل یەکدا بۆ ئەوەی خێزانێکی بەختەوەر بن بەم شێوەیە سەرکەووتن بە دەست دەهێنن بۆیە زۆر پێویستە وەک خێزانێک بن بڕوایان بە کاری هاوبەش و جیاواز بێت بڕوایان بە فکرەیی جیاواز بێت بەلام لەسەر ئاستی نەتەوەیی و نیشتیمانی با یەک دەنگ بن یەکگرتوو بن بەرژەوەندیە نیشتیمانیەکان لە پێش هەموو شتێکەوە بێت ، هەربۆیە لەم دوایەدا ئەم ڕووداوانە بوونەهۆی  دلگرانی خەلکی ناوچەکە بەگشتی بەتایبەت کوردەکان هەر بۆیە لەم هەلبژاردنە دوایەدا کە لە ١٠-١٠-٢٠٢١ئەنجام درا پارتی دیموکراتی کوردستا رێژەیەکی زۆری دەنگەکانی بەدەست هێنا وە حزبی یەکێتی نیشتیمانی کوردستان دەنگەکانی زۆر کەمی کرد لە چاو پێش ڕووداوەکانی ۱٦ئۆکتۆبەر پارتی دیموکراتی کوردستان  هەمیشە پێشەنگە وە خاوەن دەسه لات و سەروەریە تاکە حزبی نیشتیمانی نەتەوەی کە بەرژەوەندی گشتی دەوێت .


Designed and developed by AVESTA GROUP