بهشداری ئافرهت له چالاكییه سیاسیهكاندا
یەکێک لە
نیشانە بنچینەکانی گەشەسەندن و تواناسازی بەردەوام، بەشداری سیاسی ئافرەتانە لە
پرۆسەی بڕیاردانی نەتەوەیی و نیۆدەوڵەتیدا.
بەشداری ئافرەتان لە چالاکیی سیاسییدا
رۆڵێکی گرنگ دەبینێت لە گەشەپێدان و مۆدێرنکردنی هەر وڵاتێکدا، هەر وڵاتێک دەبێت
خەبات بکات بۆ زاڵبوون بەسەر بەربەستەکانی بەردەم بەشداری ئافرەتان بۆ ئەوەی
زەمینە خۆش بکات بۆ بەدیهێنانی گەشە وخوشگوزەرانی کۆمەڵگه لە هەموو بوارەکاندا.
بوونی
ئافرەتان لە رەهەندی سیاسی جۆراوجۆردا وەک ئەوەی که نیوەی کۆمەڵگەن و کاریگەری
هەیە لە سەر نیوەکەی کە پێویستییەکی پێشەکی گەشەی سیاسییه، ئافرەتان بە
ئاگابوون لە کاریگەری و گرنگی رۆڵیان لە پرۆسەی بریاردانی نەتەوەیی و نیۆدەوڵەتیدا
فاکتەرێکی بنەڕەتین لە دیاریکردنی چارەنووسی سیاسی کۆمەڵگهدا.
بەشداری ئافرەتان لە چالاکییە
سیاسیەکاندا پێویستە بە جۆرێک کە دەکرێت بوترێت ئەگەر ئافرەت بە کەمینە لە بواری
سیاسیدا هەژمار بکرێن دیموکراسی تەواو نیە. ئافرهتان بۆ ئەوەی لە کۆمەڵگهدا گوێیان
لێبگیرێت دەبێت هەم کاندید بن و هەم ئامادە باشێکی بە هێزیان هەبێت لە هەڵبژاردنەکاندا. ئافرەتان
هەمیشە دەناسرێن کە زیاتر لە بەرژەوەندی كهسی بیر لە بەرژەوەندییە کۆمەڵییهکان
دەکەنەوە بۆیە لە بواری بریاردان بۆ خەڵک و پاراستن و بەرێوهبردنی وڵات دەبێت رۆڵی
سەرەکی بگێرن. لە کۆمەڵگه پیشکەوتووەکاندا یەکهم شت سەبارەت بە مافی ئافرەت تێبینی
دەکرێت مافی بریاردان و مافی یەکسانی کۆمەڵایەتێیە ئەو سەرمایەیە کە دەبێت
ئافرەتان گرنگی پێ بدەن و لە دەستی نەدەن و بۆ گەیشتن بە گرنگترین ئامانجەکانی كۆمهڵگهی
ئافرەتان بە کاریبهێنن.