ماف و ئازادی ئافره‌ت له بابه‌ته هه‌ره گرنگه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌یه له سه‌رتاسه‌ری جیهان
خراپی دۆخی
ئافره‌ت له زۆربه‌ی وڵاتانی جیهان وایکرد که ئافره‌تان بۆ مافی خۆیان ده ست به خه‌بات
و شۆرش بکه‌ن له ساڵی ١٩٠٠ ئافره‌تان له وڵاتانی ئه و‌روپا و ئه‌مریکا ونیوزله‌ندا.
ده ستیان به خۆپیشاندان و بزوتنه‌وه کرد بۆ
چاکردنی دۆخی ئافره‌ت و وه‌رگرتنی مافی خۆیان به شێوه‌یه‌کی یه‌کسان له‌گه‌ڵ پیاوان
وورده وورده توانرا له زۆربه ی وڵاتانی جیهان مافی ئافره‌ت
و کچان به یاسا رێکبخرێ، به‌ڵام به‌داخه‌وه هێشتاش له زۆربه‌ی وڵاتان مافی ئافره‌ت
هه‌ر پێشلکراوه بۆیه ماف و ئازادی ئافره‌تان بابه‌تێکی گرنگه و، ژماره‌یه‌کی زۆر
له رێکخراوه و بزوتنه‌وه‌ی ئافره‌تان له‌سه‌رمافی ئافره‌ت کارده‌كه‌ن و بگره له وڵاته
پێشکه‌وتووه‌کانیش توندوتیژییه‌كی نه رم به‌رامبه‌ر ئافره‌ت ده‌کرێ و، خۆدزینه وه
له جێبه جێکردنی یاسا له‌م وڵاتانه دیارده‌یه‌کی نامۆ نیه، بێگومان بوونی ئه‌م ژماره
زۆره‌ی رێکخراوه نێوده‌وڵه تی و لۆکاڵ و بزووتنه‌وه‌ی ئافره‌تان له جیهان بۆ
داکۆکیکردن له مافی ئافره‌ت جه خت له بوونی پێشلکاری له مافی ئافره‌ت ده‌کات، ئه م
رێکخراوانه پاش خه‌باتێکی زۆر توانویانه تا راده‌یه‌کی باش کاریگه‌ری باشیان هه
بێت بۆ هه موارکردنی یاسا و رێنماییه کان و، به دواداچون بۆئه م خاڵانه بکرێت که مافی
ئافره‌تی لێ پێشلکراوه .
له‌گه‌ڵ ئه م
ده‌سته‌به‌ركردنه‌ی زۆربه‌ی مافه‌کانی ئافره‌ت، به‌ڵام هێشتا نه‌گه‌یشتۆته راده‌ی
یه‌کسانی ته‌واو بۆیه زۆر له‌م بزوتنه‌وانه به‌ره‌و فیمینستی رۆیشتون و ده‌رۆن و
داوای یه‌کسانی ته‌واو ده‌كه‌ن، وه نایانه‌وێ به هیچ بیانویه ك به تایبه تی بیانووی
ره‌گه‌زنامه‌ی مامه‌ڵه‌ی جیاوازیان له‌گه‌ڵ بکرێت و، ماف و ئازادی ئافره‌ت بوویته
له بابه‌ته هه ره گرنگه‌کانی کۆمه‌ڵگه‌كان له سه‌رتاسه‌ری جیهان، هه ر بۆیه‌ش خه‌بات
به‌رده‌وامه تا یه‌كسانی و دادپه‌روه‌ری له‌نێوان پیاو و ئافره‌ت به شێوه‌یه‌کی ته‌واو
به‌ر قه‌رار ده بێت.