ئافره‌ت له نێوان به‌رپرسیاره‌تی دایكبوون و کۆچکردن
له ئێستادا ئه‌وه‌ی خه ڵکی نیگه ران کردووه کۆچکردنی خه ڵکانێکه به ره‌و هه نده‌ران و دوارۆژێکی
نادیار، به بیانوی سه‌ختی ژیان و نه‌بوونی هه‌لی کار، به‌ش به‌حاڵی خۆم باوه‌رم به
سه‌ختی ژیان و نه‌بوونی هه‌لی کار نیه، چونکه ژیان خۆی سه‌خته و ده‌ه‌بێت مرۆڤ خۆی
هه‌وڵ بدات بۆ ئاسان کردنی ، هه‌لی کاریش مرۆڤ خۆی ده‌توانی هه‌وڵی بۆ بدات و
دروستی بکات . له ئه‌وروپا ئه‌گه ر به دوای کار نه‌گه‌رێی کار به دوات ناگه رێ، له‌به‌ر
نه‌بوونی که‌می کار له ئه‌وروپا مرۆڤ هه‌یه
دکتۆرای هه‌یه، به‌لام له پاک‌وخاوێنی وه یان
وه‌ک کارمه‌ندێکی زۆر ساده کار ده‌کات، قوتابی له ١٥ ساڵییه‌وه له کۆتایی هه‌فته
کارده‌کات به پاره‌یه‌کی زۆر که م بۆ بژێوی ژیانی خۆیی وخوێندنی.
ژیان له ئه‌وروپا
ئاسان نی، به‌ڵکو ده‌بێت ماندووبیت تا ژیانێک دابین ده‌كه‌ی ، مه‌سه‌له‌یه‌کی هۆڵه‌ندی
هه‌یه ده‌ڵێ " ئه‌و شتانه‌ی که ده‌بریقێنه‌وه هه‌موویان زێڕ نین" ژیان له ئه‌وروپاش بریقه‌كه‌ی هه‌یه به‌ڵام زێره‌که
نیه.
ئه‌وه‌ی جێگای
داخه له‌نێوان ئه‌م شاڵاوه‌ی کۆچکردنه ئافره‌ت و مندال بوویینه قوربانی، بریاری
باوک بۆ کۆچ کردن، هه ندێک جاریش ئافره‌ت هاوبڕیاره . خه‌ون به ژیانه بریقه‌داره‌که‌ی
ئه‌وروپا وایان لێده‌کات هه‌ست و مافی منداڵ له بیربکرێت و ئه‌رکی دایک و
باوک به‌رامبه‌ر منداڵ وه‌ك پارێزه‌ری ماف
و دابینکه‌ری دۆخێکی ئارام کاڵ ده‌کات، به‌ڵکو
به‌ده‌ستی خۆیان جگه‌رگۆشه‌ه‌کانیان داوێنه ناو هه‌لاکه‌ت و مردن و
خنکان و بزربوونی جه‌سته‌یان زۆر جاریش.
پێویسته ئافره‌ت وه‌ک دایک له‌کایه‌ی به رپرسیاره‌تی
به‌رامبه ر منداڵی نه‌خرێته هه‌ڵبژاردن له‌نێوان کۆچکردن بۆ ئه و‌روپا و ژیانی منداڵ
له باوه‌شی دایک و باوک ، ئه‌گه‌ر ئافره‌ت خرایه ئه‌م هه‌ڵبژاردنه پێویسته به‌رپرسیاره‌تی دایكبوونی هه‌ڵببژێرێ
چونکه ئه‌گه‌ر له منداڵ بپرسن" ئا یا هیلاکی کۆچکردن وه یان باوه‌شی دایک و باوک له نیشتیمان به هه موو
ناخۆشییه کانی ژیان؟ " بێگومان مندال باوه‌شه گه‌رمه‌كه‌ی دایک و باوکی هه‌ڵده
بژێرێت.