ئاسوده‌یی خێزان بنیاتنه‌ری که‌سایه‌تیه‌کی سه‌رکه‌وتووه
ئاسوده‌یی له نێو
خێزان رۆڵێکی گه‌وره‌ی هه‌یه بۆ گه‌یاندنی رۆڵه‌کان به كه‌ناری ژیانێکی هێمن و سه‌ركه‌وتوو
و دوارۆژێکی پرشنگدار. بناغه‌ی ئاسووده‌یی لێكتێگه‌یشتن وگوێبیستی یه‌کترو رێزوخۆشه‌ویستی
له‌ناو ئه‌ندامانی خێزانه، ئه‌رکی دایك وباوكه به یه‌کسانی و دادپه‌روه‌ری وسه‌رده‌میانه
وگیانێکی لێبوورده‌یی رۆڵه‌کانیان په‌روه‌رده بکه‌ن و بێ هیچ جیاوازیه‌ك له نێوان
کچ و کور. ئه‌م شێوه په‌روه‌رده‌ییه، ئاسوده
ده‌به‌خشێ به خێزان و، زۆر گرنگه‌یشه بۆدروستكردنی
كه‌سایه‌تیه‌کی سه‌رکه‌وتوو چ کچ بێت یان کور، به‌تایبه‌تی که‌سایه‌تی مرۆڤ له
ساواییه‌وه دروست ده‌بێت، بێگومان بوونی په‌یوه‌ندییه‌کی
باش و توندوتۆڵ وخۆشه‌ویستی له نێوان دایك و باوك بناغه‌یه‌کی گرنگه بۆ بنیاتنانی
خێزانێکی پرئاسوده و به‌خته‌وه‌ر، ئه‌مانه به‌رده‌وامده‌رن به خێزان و، ده‌رئه‌نجامه‌که‌ی
هه‌ست و سۆزی منداڵ به‌رامبه‌ر ئه‌ندامانی خێزانی به‌هێزترده کات. له کاتی بوونی هه‌رکێشه‌یه‌ك
و لێك تێنه‌گه یشتن له نێو خێزان پێویسته به گفتوگۆ و دوور له هه‌ڵچوون و تووره‌بوون
کێشه‌کان چاره بکه‌ن، چونکه هه‌رتوندوتیژییه‌ك ده‌بێته فشار‌و سته‌م به‌سه‌ر ئه‌ندامانی
خێزان و کێشه‌که گه‌وره‌ترو قۆڵتر ده‌بێت. له وڵاتانی ئه‌وروپای رۆژئاوا ئه‌گه‌ر خێزانێک
نه‌یتوانی به‌ته‌نیا کێشه‌ی خۆی و منداڵه‌کانی له‌ناو و ده‌ره‌وه‌ی خێزان چاره بکات،
رێکخراو و به‌رێوه‌به‌رایه‌تی تایبه‌ت هه‌یه بۆ سه‌رپه‌رشتی خێزان (راهێنان و
رێنماییکردن – هه‌ر گه‌ره‌کێك تیمی خۆی هه‌یه ) ئه‌مانه له رێگه‌ی پزیشکی خێزانه‌وه
یان قوتابخانه ئاگادارده‌کرێن بۆ هاوکاریکردنی
خێزانه که له شێوه و رێگای به خێوکردنی منداڵ وچۆنیه‌تی هه‌ڵسوکه‌وتکردنی دایك
وباوک له‌گه‌ڵ منداڵ، و منداڵه‌کان له‌گه‌ڵ دایك و باوکیان.
قوتابخانه رۆڵێکی
گه‌وره‌ی هه‌یه له هه‌موو گفتوگۆکانی نێوان خێزان و رێکخراوه‌که‌وه یان به‌رێوبه‌رایه‌تیه‌که
تا منداڵ له خێزانێكی پرئاسوده په‌روه‌رده
بکرێت و له دوا رۆژدا ببێته که‌سایه‌تیکی سه رکه‌وتوو، چونکه ئاسوده‌یی خێزان
بنیاتنه‌ری که‌سایه‌تیه‌کی سه‌رکه‌وتووه.